ناسا قوڵترین وێنەی گەردوون بڵاودەكاتەوە

بە چەند ڕۆژێك بەر لە بڵاوكردنەوەی یەكەم وێنەی ڕەنگاوڕەنگی زۆر ڕوون كە لەلایەن تەلسكۆبی جیمس وێب-ەەوە گیراوە، ناسا وێنەیەكی ئەزموونیی ئاشكراكرد كە قوڵایی گەردوون دەردەخات.

وێنەكە لە ئاكامی 72 كردەی گەڕان بەدرێژایی 32 كاتژمێر لەڕێی ئامێرێكی وردی تێلیسكۆپەوە گیراوە، هەمان ئەو ئامێرەی ڕێگەی پێدەدات وردبوونەوە بۆ پێكهاتە سەرنجڕاكێشەكان بكات.

ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەمریكی (ناسا) لەبارەی وێنەكەوە ڕایگەیاند، “قوڵترین وێنەی گەردوونە كە تائێستا گیرابێت”.

وێنەكە بەر لە “دیمەنە سەرسوڕهێنەرەكە”یە كە كۆمەڵی زانستی و هەزاران ئارەزوومەند بەوپەڕی تامەزرۆییەوە چاوەڕوانین، كە بریتییە لە یەكەم وێنەی ڕەنگاوڕەنگی زۆر ڕوونی گەردوون و لەلایەن تێلیسكۆپی جەیمس وێب-ەوە گیراوە و بڕیارە لە 12ی ئەم مانگە بڵاوبكرێتەوە.

تێلیسكۆپەكە لە كانونی یەكەمی ڕابردوو هەڵدرا و ئێستا 1.5 ملیۆن كیلۆمەتر لە زەوییەوە دوورە.

جەیمس وێب توانای سەیركردنی خاڵی دوورتری گەردوون هەیە زیاتر لە هەر تێلیسكۆپێكی پێشتر بەهۆی هاوێنە سەرەكییە گەورەكانی و كەلوپەلەكانی كە توانای وەرگرتنی ئاماژە تیشكییە ژێر سوورەكانی هەیە.

بابەتی پێشتر

پێنج ساڵ پێشتر ژنێكی كوشتووە.. تۆمەتبارێك لە هەولێر دەستگیركرا

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: لە سایەی ئابێ-دا ژاپۆن چەندین قەیرانی تێپەڕاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی لەکارکەوتنی خزمەتگوزارییەکانییەوە 5.5%ی پشکەکانی فەیسبووک پاشەکشەیانکردووە

پشکەکانی فەیسبووک بەبڕی 5.5% پاشەکشەیانکرد، دوای ئەوەی خزمەتگوزارییەکانی پێگەکانی فەیسبووک، ئینستاگرام و واتسئەپ لەکارکەوتن. بەهای هەر پشکێکی فەیسبووک…
Total
0
Share