ساکی: ئەوەی میلان کردوویەتی لە تواناکانی خۆی زیاترە و وەک موعجیزەیە

ئاڕیگۆ ساکی، ڕاهێنەری ئەفسانەیی ئیتاڵیا و یانەی ئەی سی میلان

ئەفسانەی ڕاهێنەرانی ئیتاڵیا، ئاریگۆ ساکی لە چاوپێکەوتنێکدا جەخت لە توانا هونەرییە ناوازەکەی یانەی ئەی سی میلان دەکاتەوە لەم وەرزەدا و دەڵێت، “ئەوەی کردوویانە لە تواناکانی خۆیان زیاترە”.

ساکی لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا چەندین زانیاری و بۆچوونی خۆی لەبارەی ئەم وەرزەی یانە لۆمپاردییەکە ئاشکرادەکات.

چەند هەفتەیەکە میلان ئاستی بەرەو دواوە هاتووە و بەتەواوی لە ڕکابەریکردنی ئینتەرمیلان دوورکەوتووەتەوە، هۆکار چییە؟

میلان ڕێژەیەکی زۆری پێکانیان هەیە، بەڵام پێویستە هەمووان کۆکبین لەسەرئەوەی میلان کردوویەتی زۆر لە توانای خۆی زیاترە.

 

هاندەرانی ڕۆسۆنێری پێیان وابوو پێش یوڤانتۆسی زەبەلاح دەکەون؟! با ڕاستگۆبین، ئەوەی کردوویانە موعجیزەیە

 

بەڕای تۆ، ئەوەی میلان دەیکات باشە؟ چانسی ئەوەیان هەیە بگەڕێنەوە سەر ڕێڕەوی چنینەوەی نازناوەکان؟

هاندەرانی ڕۆسۆنێری پێیان وابوو نۆ هەفتە بەر لە کۆتایی کالچیۆ یانەکەیان لە پلەی دووەمی ڕیزبەندیدا دەبێت؟ پێیان وابوو پێش یوڤانتۆسی زەبەلاح دەکەون؟ با لەگەڵ خۆماندا ڕاستگۆبین، ئەوەی کردوویانە موعجیزەیە.

لەم ماوەیەدا ڕەخنەی زۆر لە میلان دەگیرێت، بەڕای تۆ ڕەخنەکان پەسەندن؟

کێشەکە ئەوەیە لە ئیتاڵیا ئاماژە بە ئەنجامەکان دەکرێت نەک ئاستی یانەکان، ئەگەر یانەیەک براوەبێت شتێکی باشە، ئەگەر بدۆڕێت خراپە، ئەو تێگەیشتنە لە تۆپی پێ زۆر مەترسیدارە، بەداخەوە ئێمەی ئیتاڵی بەو جۆرە پەروەردەی وەرزشیی کراوین.

 

ڕانیێری ڕاهێنەرێکی باشە، سەرسامبووم بەوەی پەروەردەی تاکتیکی کۆنە و تاوەکو ئێستا پابەندە بە بەها کلاسیکەکانەوە

 

بۆچی میلان بەرانبەر سامپدۆریا یەکسانبوون، ئەو یارییە کاریگەری لەسەر ئەنجامەکانی وەرز هەبوو؟

دەمەوێت سوپاسی ڕانیێری بکەم لەبەرئەوەی ئاستی سامپدۆریام بەرانبەر میلان زۆر بە دڵ بوو، پێکهاتەیەکی گونجاون و سەرسەڕهێنەرانە بەکۆمەڵ یاریدەکەن، بە 11 یاریزان بەرگرییان دەکرد و بە 11 یاریزانەوە هێرشیاندەکردە سەر میلان، یانەی ئەی سی میلانیان دووچاری ئاستەنگی کردبوو، هۆکارەکەش بەهێزی سامپدۆریا و زیرەکی کلاسیدیۆ ڕانییڕی بوو.

ڕانیێری کۆنترین ڕاهێنەرە لە خولی ئیتاڵیا، تۆپی پێ بەرەوپێشچووە، پێتوایە ئەو توانیبێتی لەگەڵ تۆپی پێی سەردەمیانە بەڕێبکات؟

بەهەرحاڵ، ڕانیێری ڕاهێنەرێکی باشە، سەرسامبووم بەوەی پەروەردەی تاکتیکی کۆنە و تاوەکو ئێستا پابەندە بە بەها کلاسیکەکانەوە، سەرەڕای ئەوەش سەلماندوویەتی کە دەتوانێت بە شێوازی نوێ یاریبکات، نەک بەتەنها بەرگریکردن، بەڵکو لە هێرشی هەڵگەڕاوەشدا ناوازەیە.

بابەتی پێشتر

شازادەی سعودیە دۆسیەی نیوکاسڵی زیندووکردەوە

بابەتی دواتر

ئێران هەڵوێستی خۆی لەسەر هێرشەکەی هەولێر و تەقینەوەکەی بەغداد دەربڕی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسیا “مۆندیالی دوو ساڵە”ی بەدڵە

چوار فیدراسیۆنی وڵاتانی ئاسیا لەبارەی ئەنجامدانی مۆندیالی هەڵبژاردەکان هەر دوو ساڵ جارێک، ڕەزامەندییان دەربڕیوە. ماوەی دوو وەرزە ئارسن…
Total
0
Share