تۆڕی داواکارییەکانی لیڤەرپوڵ دوو یاریزانی گرتووە

یانەی لیڤەرپوڵ هەوڵدەدات لە گواستنەوەکانی هاوینی 2021 بۆند لەگەڵ یاریزانێکی جێگرەوەی جۆرجینیۆ ڤایناڵدوم واژووبکات.

ماڵپەڕی ئۆنزی مۆندیالی فەرەنسی بڵاویکردووەتەوە، ئیدارەی لیڤەرپوڵ هەوڵەکانیان بە ئاڕاستەی یاریزانێکی جێگرەوەی ڤایناڵدوم بەردەوامە، چەندین یاریزانیان دیاریکردووە، بەڵام دووان لە یاریزانە دیاریکراوەکان لەلایەن ئەنجومەنی کارگێڕی یانەکەوە زۆرترین خواستیان لەسەربووە.

ساول نیگوێزی ناوەندکاری ئیسپانی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید یەکێکە لە داواکراوە سەرەکییەکان، یاریزانە 26 ساڵەکە نرخی نزیکی 80 ملیۆن یورۆ دەبێت.

یەکێکی دیکە لە یاریزانە داواکراوەکان بریتییە لە ڕیناتۆ سانچێزی پۆرتوگالی، بەڵام لە دانوستاندنەکاندا یانەی ئارسیناڵ کێبڕکێکارە، چونکە یاریزانی ناوبراو نرخەکەی کەمترە و یانەکەشی (لیل) ئامادەیە بە نرخێکی دیاریکراو دەستبەرداریبێت.

ڕیناتۆ هاوینی 2016 لە یانەی بەنفیکاوە پەیوەندی بە بایرن میونشنەوە کرد، بەڵام لە ئەڵمانیا نەیتوانی تواناکانی بسەلمێنێت و بە خواستن ڕوویکردە سوانزی سیتی و لەوێشەوە بۆ یانەی لیل لە خولی فەرەنسا، دوای ئەوەی لە یورۆی 2020 ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد، دووبارە یانە گەورەکان خواستیان لەسەر گواستنەوەی نیشاندا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئینته‌ر میلان گه‌یشته‌ (16) و به‌رشلۆنه‌ی ڕه‌وانه‌ی “یوروپالیگ” کرد

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، گه‌ڕی پێنجه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ بۆ وه‌رزی 2022/2023 به‌رده‌وامی هه‌بوو، ئینته‌ر میلان هاوشانی بایرن میونشن سه‌رکه‌وتنی…
Total
0
Share