براد پیت تووشی نەخۆشییەكی دەگمەن بووە

براد پیت ئەكتەری ناوداری هۆڵیوود، تووشبوونی بە نەخۆشییەكی دەگمەن ڕاگەیاند و دەڵێت، “كەسەكان ناناسمەوە”.

ئەكتەرە ناودارەكەی هۆڵیوود دیداری لەگەڵ ڕۆژنامەی “GQ”دا كردووە و وتوویەتی، بە فەرمیی حاڵەتەكەی ڕانەگەیەندراوە، بەڵام تێدەكۆشێت لە پێناو بیركەوتنەوە و ناسینەوەی ڕووخساری كەسەكان، بە تایبەت ئەو كەسانەی تازە لە ناوەندە كۆمەڵایەتییەكاندا ناسیونی و لە ئاهەنگەكاندا دەیانبینێتەوە.

براد پیت ترسی هەیە لەوەی ئەو دۆخە تەندروستییەی تێیكەوتووە زیاتر تەشەنەبستێنێت و وەك كەسێكی گۆشەگیر و دوورەپەرێز دەربكەوێت و دەڵێت، “كەس بڕوام پێناكات، دەمەوێت چاوم بە كەسانێك بكەوێت هەمان دۆخیان هەبێت بۆ ئەوەی ڕاستیی قسەكانم بسەلمێنم”.

میدیای ئەمریكی ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە جاری یەكەم نییە براد پیت “بانگەشەی ئەوە بكات” كە كەس ناناسێتەوە و پێشتر و لە ساڵی 2013دا وتبووی، “زۆرێك لە خەڵك ڕقیانلێمە چونكە پێیانوایە ڕێزیان لێناگرم، هەندێكیان پێمدەڵێن تۆ لەخۆباییت، بەڵام ئەو قسەیە ڕاستنییە”.

بابەتی پێشتر

شارەزایەك: بڕیارێكی نێودەوڵەتی نەوتی كوردستان لە هەناردەكردن ڕادەگرێت

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەبێت هەموومان هەوڵ بۆ داهاتوویەكی گەشتر بدەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share