حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی خراپیی كوالێتیی بەنزینەوە 274 بەنزیخانە لە شارەكانی هەرێم سزادراون.
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئامارێكی لەبارەی ئەو بەنزینخانە بڵاوكردەوە كە لەمساڵدا بە داخستن و سزای دارایی، سزادراون.
ڕوونیشیكردەوە، لەو ژمارەیە 167 بەنزیخانەیان لە هەولێر، 58 لە سلێمانی و هەڵەبجە و 167یان لە پارێزگای دهۆك بووە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئاماژەی بەوەشكردووە، بەنزیخانەكان بە داخراوی هێڵدراونەتەوە تا ئەوكاتەی كوالێتیی بەنزینەكەیان چاككردووە.