هەر سێ جۆرەكەی بەنزین 100 دیناری دیكەیان چووە سەر

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون لە ئەمڕۆوە سەرجەم جۆرەكانی بەنزین لە سلێمانی 100 دیناری دیكە دەچێتە سەر نرخەكەیان و هۆكارەكەی ئاشكرادەكرێـت.

لە زانیارییەكاندا هاتووە، ئەو ماددانەی بۆ دروستكردنی بەنزین لە كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە هاوردە دەكرێن گرانكراوە و پاڵاوگە نوێیەكەی هەولێر بە گرانتر بەنزینی خستووەتە بازارەوە، جگەلەوەش ئەو بەنزینەی لە عێراقەوە هاوردە دەكرا وەك پێشتر بڕەكەی هاوردە ناكرێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو ماددانەی لە كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە هاوردە دەكرێن بۆ بەنزینە 800 دینارییەكە تێكەڵدەكرێت.

نرخی یەك لیتر بەنزینی نۆرماڵ 1250، بەنزینی موحەسەن 1375 دینار و بەنزینی سوپەر بە 1425 دیناربووە و هەر سێ جۆرەكەی بەنزین 100 دیناری دیكە دەچێتە سەر سەر نرخەكەیان.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی و قەیس خەزعەلی كۆبوونەوە

بابەتی دواتر

بەهۆی خراپیی كوالێتیی بەنزینەوە 274 بەنزیخانە لە هەرێم سزادراون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی دوایین ئاماری گیانلەدەستدان و بریندارەکانی تەقینەوەکە بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی دوایین ئاماری قوربانییەکانی ڕووداوی تەقینەوەی غاز لە ماڵێکی گەڕەکی کازیوەی سلێمانی بڵاودەکاتەوە، کە سەرجەمیان…
Total
0
Share