وەزارەتی كشتوكاڵ ڕێكارەكانی سەربڕینی ئاژەڵ لە جەژنی قورباندا بڵاوكردەوە

بەمەبەستی ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوە و سەرهەڵدانی تای خوێنبەربوون و لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و پاراستنی هاوڵاتییان وەزارەتی كشتوكاڵ چەند ڕێنماییەكی بڵاوكردەوە كە داوا لە هاوڵاتییان دەكات پابەندی ئەو ڕێنماییانە بن لە ڕۆژانی جەژنی قورباندا.

لە ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستاندا هاتووە لە ڕۆژانی جەژنی قوربان كوشتارگەكان كراوەبن و پزیشكی فێتێرنەری لە كوشتارگە بەپێی ڕێنماییەكان كاردەكات و ناوی ئەو كوشتارگانەی كە لە ڕۆژانی جەژن كراوەن لە میدیاكان و یەكە كارگێریەكان ڕابگەیەنرێت بۆ ئەوەی هاوڵاتیان ئاژەڵەكانیان لەم كوشتارگانە سەرببڕن.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، پێویستە ئاژەڵەكان لەسەربڕخانەی فەرمی سەرببڕدرێن بۆ ئەوەی لە لایەن پزیشكی فێتێرنەری تایبەتمەندەوە پشكنینی پێش سەربڕین و دوای سەربڕینیان بۆ ئەنجامبدرێت ،بۆ ئەم مەبەستە سەربڕینی ئاژەڵ لەدەرەوەی سەربڕینخانەكان ڕێگاپێدراو نییە.

ئاماژە بەوەشكراوە، پێویستە ئاژەڵەكە ساغ بێت و هیچ نیشانەیەكی نەخۆشی نەبێت و گەنە (قڕنە) و مشەخۆری دەرەكی لەسەر نەبێت و بەكارنەهێنانی هەر جۆرە دەرمانێك بۆ ئاژەڵەكان، هەر ئاژەڵێك دەرمانی چارەسەركردنی نەخۆشی پێدرابێت نابێت ڕاستەوخۆ سەر ببڕدرێت و پێویستە ماوەی سەربڕین دوای چارەسەركردن بەدەرمان،بەپێی ڕێنمایی پزیشكی فێتێرنەری تایبەتمەندی خودی دەرمانەكە بێت.

وەزارەتی كشتوكاڵ جەختدەكاتەوە، پێویستە ئەو كەسەی قوربانی ئەنجامدەدات سەرجەم رێكارەكانی خۆپارێزی بەكاربهێنێت بە تایبەتی بەكارهێنانی دەستكێش.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، ڕێنمایی هاوڵاتییان بكرێت كە 24 كاتژمێر گۆشت لە ساردكەرەوەكان هەڵبگرێت دواتر بەكاربهێنرێت و لەگەڵ ئەوەشدا فڕێنەدانی پاشماوەی سەربڕین و ئاژەڵ لە شەقام و كۆڵان و بازاڕدا.

پێویستە ڕێنمایی هاوڵاتیان بكرێت لە كاتی دابەشكردنی گۆشتی قوربانی كیسی نوێ و ڕوون و بێڕەنگ بەكاربهێنرێت و لەكاتی گواستنەوەی گۆشت ڕەچاوی پلەی گەرمی گونجاو بكرێت.

بابەتی پێشتر

بەهۆی خراپیی كوالێتیی بەنزینەوە 274 بەنزیخانە لە هەرێم سزادراون

بابەتی دواتر

ڕاپۆرتێك: توركیا لە جینۆسایدی ئێزدییەكان تێوەگلاوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share