پەتایەك بڵاوبووەتەوە و هۆشداری دەدرێت

پزیشكێكی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی منداڵان و گەشەی منداڵان لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، پەتایەك لەناو منداڵاندا بڵاوبووەتەوە كە بەتای بەرز و قوڕگ ئێشە و سەرئێشە و بەشێكیان لووت تەڕییان هەیە دەناسرێتەوە.
پشدەر عەبدوڵڵا ئیسماعیل، پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی منداڵان و گەشەی منداڵان لە سلێمانی ڕایگەیاند، دوو هەفتە بەر لە ئێستا بڵاومانكردبووەوە، تووشبوون بە كۆرۆنا لەناو منداڵاندا ڕووی لە هەڵكشان كردووە بۆیە بەشێكی زۆری ئەوانە تووشبووی كۆرۆنان.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ماوەی دوو ڕۆژدا و لە دوای وەرگرتنی چارەسەر بارودۆخیان باش دەبێت، بۆیە پێویستە سەروو تەمەن 12 ساڵ ڤاكسین وەربگرن.

ئەو پزیشكە دەڵێت، “پێویست بە ترس و دڵە ڕاوكێ ناكات، پێویست ناكات چارەسەری زۆر بەكاربهێنرێن، چونكە كۆرۆناش ڤایرۆسە و لەگەڵ تەواوبوونی سووڕەكەیدا تووشبووەكە باش دەبێت”.

لەم كاتانەدا سەردانی پزیشكی پسپۆڕی منداڵان و نەخۆشخانەی منداڵان بكەن:-
1.تای بەرز.
2.هۆشی باش نەبێت.
3.ڕشانەوەی هەبێت.
4.خواردنی بۆ نەخورێت.
5.ووشكبوونەوەی هەبێت.
6.گەشكەی هەبێت.

بابەتی پێشتر

ڕێژەی بێكاری لە عێراق زیاتر بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

ئامانجی سەردانی شاندەكەی سوپای عێراق بۆ مەخمور ئاشكرادەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share