بومەلەرزەیەك بە گوڕی 4.1 پلە بە پێوەری ڕێختەر لە كەلار ڕوویدا.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە كەلار گواستیەوە، كاتژمێر 4:10 خولەكی ئەمڕۆ سێشەممە، بومەلەرزەیەك بە گوڕی 4.1 پلە بە پێوەری ڕێختەر سنووری گەرمیانی هەژاند، بومەلەرزەكە هیچ زیانێكی نەبووە، بەڵام هاوڵاتییانی سنوورەكە هەستیان پێكردووە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، بومەلەرزەكە بەشێكی ناوچەكانی ناوەڕاست و خۆرهەڵاتی گەرمیانی هەژاندووە و چەقی بومەلەرزەكەش لەگوندێكی نزیك قەسری شرین بووە.