بێژەرێكی ئیسرائیلی بە نهێنی چووەتە سعودیە و لە مزگەوت نوێژیكردووە

بێژەرێكی ئیسرائیلی كە هاوكات شیكەرەوەی سەربازییە، بە نهێنی چووەتە سعودیە و تەنانەت لە مزگەوتێكدا نوێژیكردووە و كەناڵەكەی، سعودیە بە “گرنگترین وڵاتی عەرەبی” ناودەبات.

ئەلۆن بن دەیڤد كە شیكەرەوەی سەربازییە و بێژەری كەناڵی 13ی عیبرییە، ئاشكرایكرد، بە نهێنی سەردانی سعودیەی كردووە.

كەناڵە ئیسرائیلییەكە گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاوكردەوە كە لە سعودیە تۆماركراوە، دواتر بێژەرەكە لە تویتەر هەمان گرتەی ڤیدیۆیی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند كە خۆی ڤیدیۆكەی تۆماركردووە.

ئەلۆن بن دەیڤد لە سەردانەكەیدا بۆ سعودیە بە بازاڕ و شەقامەكاندا گەڕاوە و چووەتە مزگەوتێك و سەرباری ئەوەی جووە، دەستنوێژیگرتووە و نوێژیكردووە.

بێژەرە ئیسرائیلییەكە سەرسامیی خۆی بە سعودیە دەربڕیوە و ستایشی ئەو وڵاتەی كردووە و نووسیویەتی، “شانشینی عەرەبستانی سعودیە مایەی سەرسووڕمانە، ئارامیبەخشە، پێشوازیلێكردم تەنانەت دوای ئەوەش كە زانییان ئیسرائیلیم”.

لەبارەی سەردانی بێژەرەكەیەوە، كەناڵی 13ی ئیسرائیلی كە بە زمانی عیبری پەخشدەكات نووسیویەتی، “سەردانەكە بێوێنەیە و سعودیە گرنگترین وڵاتی عەرەبییە لە جیهاندا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لوبنان یەكەم هەڵبژاردنی دوای تەقینەوەكەی بەیروت و هەرەسهێنانی دارایی ئەنجامدەدات

هەڵبژاردنی پەرلەمانیی لوبنان بۆ هەڵبژاردنی 128 پەرلەمانتار دەستیپێكرد، یەكەم هەڵبژاردنی دوای ئەو هەرەسهێنانە ئابورییەی وڵاتەكەی گرتووەتەوە. بەیانی ئەمڕۆ…
Total
0
Share