وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: هیچ وڵاتێک ناتوانێت باج لەسەر تێپەڕبوونی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز دابنێت

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ڕایگەیاند، هیچ وڵاتێک ناتوانێت باج لەسەر تێپەڕبوونی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز دابنێت.

مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ڕایگەیاند، گەرووی هورمز ڕێڕەوێکی نێودەوڵەتییە و هیچ وڵاتێک مافی نییە باج یان تێچوو لەسەر تێپەڕبوونی کەشتییەکان لە ڕێڕەوە نێودەوڵەتییەکان دابنێت.

ئەم پەیامە توندەی واشنتن لە کاتێکدایە کە گەرووی هورمز وەک یەکێک لە گرنگترین شادەمارەکانی وزە لە جیهاندا دادەنرێت، کە ڕۆژانە بەشێکی زۆری نەوتی خاوی هەناردەکراوی جیهانی تێدا تێپەڕدەبێت و بەردەوام چەقی ململانێ و گرژییە سیاسی و سەربازییەکانی نێوان هێزە نێودەوڵەتییەکان و وڵاتانی ناوچەکەیە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەزڵوم عەبدی: لە دەرەوەی سنوورەكانی هەسەدە داعشییەكان دەپارێزرێن و ‏دەخزێنرێنە گروپە چەكدارەكانەوە

مەزڵوم عەبدی بە گوومانەوە لە شوێنی كوژرانی بەغدادی و جێگرەوەكەی دەڕوانێت، دەڵێت، ئەو ڕاستییە دەسەلمێنێت كە داعش لە…
Total
0
Share