مەرجی ئەمریکا بۆ بە فەرمی ناساندنی تاڵیبان لە ئەفغانستان

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مەرجی وڵاتەکەی بۆ بەفەرمی ناساندنی هەر دەسەڵاتێکی تاڵیبان لە ئەفغانستان ئاشکراکرد و ڕایگەیاند، گرنگترین بابەت لای ئەمریکا مافی مرۆڤ و بنەبڕکردنی تیرۆرە.

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “ئەگەر چەکدارانی تاڵیبان مافی مرۆڤ پێشێل نەکەن و ڕێز لە مافەکانی مرۆڤ بگرن، هاوکات ڕێگە بە تیرۆر نەدەن لە ئەفغانستان بمێنێتەوە یان داڵدە بدرێت، ئەوا ئەمریکا دەتوانێت تاڵیبان بەفەرمی بناسێنێت”.

سەبارەت بە حکومەتی ئایندەی ئەفغانستان، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەمان مەرجی وڵاتەکەی ئاشکراکرد لەسەر حکومەتەکە و ڕایگەیاند، “ئەگەر مافەکانی مرۆڤ پارێزراوبێت و لەژێر باڵی حکومەتدا تیرۆر گەشە نەکات، ئەوا دەتوانین حکومەتی داهاتوو بە فەرمی بناسین”.

هاوکات لەگەڵ ئەمریکا، وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا سەبارەت بە ناساندنی دەسەڵاتی تاڵیبان ڕایگەیاند، “ئێستا دۆخەکە ئاڵۆزە، کاتی ئەوە نییە بە فەرمی دەسەڵاتی تاڵیبان لە ئەفغانستان بناسێندرێت”.

بەریتانیا پێشتریش ڕایگەیاندبوو، نابێت ئێستا وڵاتانی جیهان لەبارەی ناساندنی تاڵیبانەوە بڕیار بدەن، چونکە تا ئێستا ئامانج و پلانی تاڵیبان دیار نییە کە دەیەوێت بۆچوونی لەبارەی جیهانەوە چۆن بێت.

چەکدارانی تاڵیبان لەماوەیەكی كەمدا کۆنترۆڵی تەواوی ئەفغانستانیان کرد و ئێستا قسە لەبارەی شێوازی دامەزراندن و ناسنامەی ئەو دەوڵەتەیە، کە تاڵیبان دەیەوێت دایبمەزرێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری دەرەوەی ئێران: ئامادەین بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا

وەزیری دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا. عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تۆڕی…
زیاتر ببینە

وەزیری بەرگری ئیسڕائیل: ئێران دەست بە چالاكییە مووشەكییەكانی بكاتەوە دووبارە دەیكەینە ئامانج

ئیسرائیل كاتز، وەزیری بەرگری ئیسڕائیل لە نوێترین لێدوانيدا رايگەیاند، ئەگەر ئێران بیر لە دووبارە چالاككردنەوەی سیستمی مووشەكی و…
Total
0
Share