فەرمی.. پۆچتینۆ لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی پاریس سانجێرمان دوورخرایەوە

یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی بەشێوەیەكی فەرمی دەستبەرداری ماوریسۆ پۆچتینۆی ڕاهێنەر بوو.

پێگەی فەرمی یانەی پاریس سانجێرمان سوپاسی پۆچتینۆی كرد كە لەماوەی ڕابردوودا سەرپەرشتی یانەكەی كردووە.

پۆچتینۆ ساڵی 2021 بوو بە ڕاهێنەری پاریس، 84 یاریی سەرپەرشتی یانەكەی كردووە و سێ ناسناویشی بۆ بەدەستهێناون.

بڕیارە لەم دوو ڕۆژەدا ئیدارەی پاریس سانجێرمان جێگرەوەی پۆچتینۆ دیاریی بكات كە بە پێی ڕاگەیاندنەكان بێت، كریستۆڤ گالیتێی ڕاهێنەری پێشووی یانەی نیسی فەرەنسییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) بایرن سه‌رکه‌وت و ئینته‌ر به‌ یه‌کسانبوون چانسی به‌رشلۆنه‌ی لاواز کرد

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، گه‌ڕی چواره‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ بۆ وه‌رزی 2022/2023 ده‌ستی پێکرد، بایرن و لیڤه‌رپوڵ براوه‌بوون و به‌رشلۆنه‌…
Total
0
Share