بەغداد داوایەكی هەرێمی لەبارەی نەوتەوە ڕەتكردەوە
دادگاییكردن بەردەوامدەبێت

بەغداد داوایەكی هەرێمی لەبارەی نەوتەوە ڕەتكردەوە و دەڵێت، ڕێوشوێنەكانی دادگا دژی كۆمپانیاكانی نەوت بەردەوامدەبن.

حكومەتی هەرێمی كوردستان، داوای لە دادگای كەرخ لە بەغداد كردووە، سەیركردنی ئەو سكاڵایانە دوابخرێت كە دژی حەوت كۆمپانیای نێودەوڵەتی كە لە كەرتی نەوتی هەرێمی كوردستان كاردەكەن تۆماركراون.

لە وەڵامی ئەو داواكارییەدا، دادوەر محەمەد عەلی مەحموود ڕایگەیاندووە، سەرباری داواكارییەكەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێدەچێت سكاڵاكەی وەزارەتی نەوتی فیدراڵی بەردەوامبێت كە لە دادگای كەرخ دژی ئەو كۆمپانیایانەی لە هەرێم كاردەكەن تۆماریكردووە، وەك ئەوەی “ئیڕاك ئۆیڵ ڕیپۆرت” لە دوو ڕاپۆرتدا بڵاویكردووەتەوە.

هاوكاتی داواكارییەكەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بۆ دواخستنی سكاڵای یاسایی دژی حەوت كۆمپانیای نەوت كە لە هەرێمی كوردستان كاردەكەن، دادگای كەرخ کۆتایی بە کاری چوار کۆمپانیا هێنا كە لە كەرتی نەوتی هەرێمدا كاردەكەن و گرێبەستەكانیانی هەڵوەشاندەوە، ئەوانیش دی ئێن ئۆی نەرویجی، گەنەڵ ئینێرجیی بەریتانی، وێسترن زاگرۆسی كەنەدی و ئێچ كەی ئێنی ئەمریكین.

بابەتی پێشتر

پلانی یانەی ڕیاڵ مەدرید چییە؟

بابەتی دواتر

تین هاگ یاریزانەكانی توشی شۆك كردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share