ئەمریکا هۆکاری سەرهەڵدانی کۆرۆنایە.. ڤایرۆسەکە لە تاقیگەیەکی بایۆلۆجیی ئەمریکییەوە دزەی کردووە

شارەزایەکی بواری پەتازانی و سەرۆکی لیژنەی ڤایرۆسات لە گۆڤاریی زانستیی باوەڕپێکراوی ئەمریکیی “لانیست”، لۆمەی ئەمریکا دەکات بەوەی هۆکاری سەرهەڵدان و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و لە تاقیگەیەکی ئەو وڵاتەوە دزەی کردووە.

پرۆفیسۆر جێفری ساکس دەڵێت، دوای دوو ساڵ لە بەدواداچوون و توێژینەوەی ورد سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەتەواوی گەیشتمە ئەو باوەڕەی، ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ یەکەمجار لە یەکێک لە تاقیگە بایۆلۆجییەکانی ئەمریکاوە دزەی کردووە.

ئەو لێدوانانەی ساکس لە کۆنگرەی زانستی ڤایرۆسناسی بوو کە لە مانگی ڕابردوودا ئەنجامدرا، جەختیکردەوە ئەوەی دەیڵێت ئەنجامی لێکۆڵینەوەی زۆر وردن.

پرۆفیسۆر ساکس کە لە زانکۆی کۆڵۆمبیا مامۆستایە، دوو جار بە یەکێک لە 100 کاریگەرترین کاسایەتییەکانی جیهان دیاریکراوە، ئەو پرۆفیسۆرە ئەمریکییە دەڵێت، ” لەگەڵ دڵنیاییم لە بەدواداچوونەکانم بەڵام هێشتا ناتوانین 100% ئەوە بە هۆکار دابنرێت، بەرپرسانی ئەمریکا نایانەوێت هەوڵبدرێت بزانرێت چی ڕوویداوە”.

پێشتر پرۆفیسۆر جێفری ساکس توێژینەوەیەکی بە هاوبەشی لەگەڵ نیل هاریسۆن پسپۆڕ لە بواری مایکرۆبایۆلۆجی بڵاوکردەوە و تێیدا دڵنییاندا کە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەنجامی دزەکردن لە تاقیگە بایۆلۆجییەکانەوە بڵاوبووەتەوە و بڵاوبوونەوەیەکی سروشتی نەبووە.

بابەتی پێشتر

نەوتی عێراق: ئەو سێ کۆمپانیا ئەمریکییەی لە هەرێم کشاونەتەوە بە هیچ ناوێکەوە کارناکەن

بابەتی دواتر

نوێترین لێدوانی لاپۆرتای سەرۆكی بەرشلۆنە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share