بایرن هاری کەینی بە ڕاگەیاندنەکان ناساند

هاری کەین دڵخۆشە بە پەیوەندی کردنی بە یانەى بایرن میونشنەوە و پێیوایە ئەو ئێستا بۆ یاریکردن ئامادەیە.

ستایشی تۆماس مۆلەر و تۆماس تۆخێلی کرد و ئاماژەى بەوەدا کە بەهۆی ئەوانەوە رازی بووە.

بەشێک لەقسەکانی کەین

/ دوێنێ چاوم بە مۆلەر کەوت ئەو یاریزانێکی گرنگی تیپەکەیە و یەکێکە لە کاپتنەکان، بە پەرۆشم بۆ یاریکردن لەگەڵیدا

/ تۆماس تۆخێل بەشێک بوو لە هۆکاری هاتنم بۆ بایرن میونشن، خێزانەکەم پشتگیری کردم و هەموو شتێک لە پێناو ئەوەبوو پەیوەندی بە بایرنەوە بکەم

/ 40 کاتژمێری رابردوو چەندین روداوی جیاواز رویاندا، من دڵخۆشم ئێستا لە بایرنم، خێزانەکەم پشتگیری کردم بەڵام هێشتا منداڵەکانم لە بابەتەکە تێناگەن

/ هەست بە بەرپرسیارێتی دەکەم، هەموو تواناى خۆم لە یاریگادا پیشان دەدەم

/ من دڵخۆشم بە ڕاهێنان کردن و ناسینی هاوڕێکانم، سوپاس بۆ هەموو هاندەران بۆپێشوازی لێکردنیان لێم

/ بەداخەوە یاریی رابردوو بەو جۆرە نەرۆیشت کە دەمانویست، بەڵام هێشتا وەرزێکی دورودرێژ چاوەرێمان دەکات

/ ئامانجمان لەگەڵ تۆخێل بەدەستهێنانی زۆرترین ناسناوە، پێویستم بە کاتە بۆ ناسینی هاوڕێکانم

/ بایرن چەندین جار ناسناوی خولی ئەڵمانیای بەدەستهێناوە، ئامانجم بردنەوەى هەموو ناسناوەکانە، ئەوەش پێشبینی لە بایرن دەکەم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share