ئەمڕۆ سێ یاریی گرنگ ئەنجامدەدرێن

ئەمڕۆ پێنجشەممە، سێ ڕووبەڕووبوونەوەی بەهێز ئەنجامدەدرێن، یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و ئەتلەتیک بلباو لە قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا بەرامبەر یەکدی دەوەستنەوە.

لەچێوەی یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا “کۆپا دێل رێ”، یانەی ڕیاڵ سۆسیداد لە یاریگای ئانوێتا میوانداریی یانەی ڕیاڵ بیتیس دەکات.

لەلایەکی دیکەوە، یانەی ئەتلەتیکۆ بلباو لە یاریگای سان مامێس میوانداریی ڕیاڵ مەدرید دەکات، لەم دوو یارییە چارەنووسسازەدا، دووان لە یانەکان بە قۆناغی نیوەی کۆتایی “کۆپا دێل رێ” دەگەن.

لەچێوەی یارییەکانی قۆناغی نیوەی کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەفریقاشدا، هەڵبژاردەی کامیرۆنی ڕێکخەری پاڵەوانێتی و خاوەن یاریگا، لە یاریگای پاول بیا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی میسڕ دەبێتەوە، براوەیان بلیتی یاریی کۆتایی جامەکە دەبڕێت.

 

جامی شای ئیسپانیا (چارەکی کۆتایی)

ڕیاڵ سۆسیداد – ڕیاڵ بیتیس (10:00)

ئەتلەتیک بلباو – ڕیاڵ مەدرید (11:30)

 

جامی نەتەوەکانی ئەفریقا (نیوەی کۆتایی)

کامیرۆن – میسڕ (10:00)

 

جامی جیهانیی یانەکان (گەڕی یەکەم)

ئەلجەزیرە – ئەی ئێس پیرای (7:30)

بابەتی پێشتر

(NBA) - لەیکەرز و یوتا جاز کۆتاییان بە زنجیرە دۆڕاندنەکانیان هێنا

بابەتی دواتر

چێڵسی کەی یاریدەکات؟ خشتە و کاتی جامی جیهانیی یانەکان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share