ڕۆدیگێر لەگەڵ دوو زەبەلاحی ئینگلتەرا لەسەرهێڵە

بەرگریکاری ئەڵمانیی یانەی چێڵسی، ئەنتۆنیۆ ڕۆدیگێر تاوەکو ئێستا گرێبەستی لەگەڵ یانەی چێڵسی نوێنەکردووەتەوە و لەگەڵ دوو زەبەلاحی دیکە لەسەرهێڵە.

بەپێی زانیارییەکانی جیانلوکا دی مارزیۆی ڕۆژنامەنووسی ناوداری ئیتاڵیا و شارەزای بواری گواستنەوەکان، ئەنتۆنیۆ ڕۆدیگێر پەیوەندی لەگەڵ بەڕێوەبەرانی یانەی چێڵسی بەردەوامە، بەڵام تاوەکو ئەم ساتە بە ڕێککەوتنێک نەگەیشتووە بۆ نوێکردنەوەی بۆندەکەی.

ڕۆمانۆ دووپاتیکردووەتەوە، ڕۆدیگێر هێندەی لە ماڵئاواییکردنەوە نزیکە، هێندە لە نوێکردنەوەی بۆندەکەیەوە نزیکنییە، کە لە هاوینی 2022 کۆتاییدێت، هەر لەبەر ئەوەشە لەگەڵ دوو یانەی زەبەلاحی ئینگلتەرا دەستی بە دانوستاندن کردووە، کە یانەکانی مانچستەر سیتی و تۆتنهامن.

لە دەرەوەی ئینگلتەراش، یانەکانی پاریس سان جێرمان و یوڤانتۆس دەرگای گفتوگۆکردنیان بەڕوویدا کردووەتەوە، ئامادەییان نیشانداوە ئەو مەرجانەی جێبەجێبکەن کە یانەی چێڵسی نەیتوانیوە بەجێیانبگەیەنێت، یەکێک لەوانە، بەرزکردنەوەی مووچەکەیەتی بۆ 12 ملیۆن یورۆی ساڵانە.

بابەتی پێشتر

ڤان دی بێک دەیەوێت پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە بکات

بابەتی دواتر

سەنیگال.. ئەو وڵاتەی دوو حەج تێیدا ئەنجام دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share