بارودۆخی سانجێرمان پێش یارییەكەی ڕیاڵ مەدرید بزانە

سێرجیۆ ڕامۆس لە پێكانەكەی چاكنەبووەتەوە و ناتوانێت بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید یاریبكات، بەڵام نێیمار لە هەموو ڕوویەكەوە ئامادەیە.

لە دوایین مەشق و ڕاهێنانی یانەی پاریس سانجێرمان، سێرجیۆ ڕامۆس نەیتوانی بەشداریبكات، بەوەش هەلی بەشداریكردنی بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید لە چامپیۆنز لیگ لەدەست دا.

لەوەتەی ڕامۆس پەیوەندی بە یانەی پاریسەوە كردووە تەنها بەشداریی پێنج یاریی كردووە.

یارییەكە سێشەممە كاتژمێر 11ی شەو لە یاریگای باخچەی شازادەكان بەڕێوەدەچێت.

لە بەرامبەردا تیمی پزیشكیی یانەی پاریس سانجێرمان چاكبوونەوەی نێیماری لە پێكان ڕاگەیاند.

تیمی پزیشكیی گڵۆپی سەوزی بۆ نێیمار داگیرساندووە و بەشداریكردن و نەكردنی لە یارییەكەی ڕیاڵ مەدرید كەوتووەتە دەست پۆچتینۆی ڕاهێنەرەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ناپۆلی و ئاتالانتا براوه‌ی هه‌فته‌ی حه‌وته‌م و لووتکه‌ی کالچیۆ بوون

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی حه‌وته‌می خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی ناپۆلی له‌ میلانی برده‌وه‌ و گه‌ڕایه‌وه‌ پله‌ی…
Total
0
Share