پەرلەمانتارانی نوێ سوێندی یاساییان خوارد

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵگیرا، دوای ئەوەی جێگرەوەی پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی سەدر سوێندی یاساییان خوارد.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئامادەبوونی 202 پەرلەمانتار دانیشتنی نائاسایی خۆی تایبەت بە سوێندخواردنی پەرلەمانتارانی نوێ لەجێی پەرلەمانتارەكانی پێشووی فراكسیۆنی سەدر ئەنجامدا.

پاش سوێندخواردنی 64 پەرلەمانتاری جێگرەوە، سەرۆكی فراكسیۆنەكان یاداشتێكیان خوێندەوە و تیایدا داوایانكرد پەلەبكرێت لە پێكهێنانی حكومەتی عێراق.

هەروەك داوایانكرد كێشەكانی نێوان هەرێم و ناوەند چارەسەربكرێت، یاسای نەوت و گاز پەسەندبكرێت.

دانیشتنەكە بە ئامادەبوونی سەرجەم فراكسیۆنە كوردییەكان، سوننەكان و چێوەی هەماهەنگی ئەنجامدرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: ڕێككەوتنێكی گشتی هەیە بۆ تێپەڕاندنی بودجە لە دانیشتنی ئەمڕۆدا

پەرلەمانتارێكی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ڕێككەوتنێكی گشتیی لەنێوان فراكسیۆنەكاندا هەیە لەسەر تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای بودجە لە دانیشتنی ئەمڕۆدا. حەسەن خڵاتی، ئەندامی…
Total
0
Share