حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای بودجەی %14.1 لە حکومەتی عێراق دەکات

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا داوای لە حکومەتی عێراق کرد کە بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان لەچوارچێوەی بودجەی گشتیی فیدراڵ بەپێی رێژەی 14.1ـی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی عێراق بێت.

ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیەندراوی کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی بەوەداوە، هەرێمی کوردستان پابەندیی نەوتیی و دارایی خۆی بە تەواوی جێبەجێکردووە و لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانەش لە لایەن وەزارەتی داراییەوە بێ کەموکوڕی ئاراستەی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ کراوە.

سەبارەت بە پابەندیی ناردنی 120 ملیار دینار بۆ مانگی شوبات، ئەنجومەنی وەزیران جەختیکردەوە لەسەر ئەولەویەتدان بە ناردنی ئەم پارەیە پێش هەر خەرجییەکی دیکە تاوەکو هیچ پاساوێک بۆ وەزارەتی دارایی عێراق نەمێنێتەوە بۆ دواخستنی خەرجکردنی مووچەی مانگی شوبات و مانگەکانی دیکەش.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی دادوەری دەركردنی یاداشتی دەستگیركردنی بكوژی هاشمی و خۆپیشاندەرانی دیكە ئاشكرادەكات

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ڕایدەگەیەنێت، یاداشتی دەستگیركردن دەرهەق بە بكوژانی هشام هاشمی و خۆپیشاندەرانی دیكە دەرچووە. فایەق زێدان،…
زیاتر ببینە

ئەو چەک و فڕۆکانەی هێرشیان پێکراوەتە سەر حزبەکانی ڕۆژهەڵات دروستکراوی ڕۆژئاوان

بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ڕایگەیاندووە، ئەو چەک و موشەکانەی لەلایەن سوپای پاسدارانەوە بۆ بۆردومانكردنی بارەگاكانیان…
Total
0
Share