پۆلیسی سلێمانی: دەست بەسەر 150 قتوو هەنگوینی نەشیاودا گیراوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، دەستیانگرتووە بەسەر 150 قتوو هەنگوینی خراپبوودا کە شیاونەبوون بۆ خواردن.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، لەلایەن پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە لە قەزای دوکان دەستگیراوە بەسەر 150 قتوو هەنگوینی نەشیاو و خراپبوودا.

ئاماژە بەوەکراوە، خاوەنەکەی بەنیازبووە ئەو هەنگوینە ساغبکاتەوە، بەڵام پاش دەستبەسەرداگرتنی رەوانەی قائیمقامیەتی قەزاکە کراوە بۆ لەناوبردنی.

 

بابەتی پێشتر

دوای کۆبوونەوەکەی قوباد تاڵەبانی زیاتر لە 20 پڕۆژەی وەبەرهێنان جێبەجێدەکرێت

بابەتی دواتر

کارەبای سلێمانی بەشێک لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون ئاگاداردەکاتەوە: کارەباکانتتان دەبڕین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share