ئەمشەو بەهۆی بینینی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی نەناسراوەوە لەسەر ئاسمانی شاری بەغداد، باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە ناوچەی سەوز زەنگی ئاگاداركردنەوەی لێدا.
میدیاكانی عێراق بڵاویانكردووەتەوە، ئەمشەو باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە ناوچەی سەوزی شاری بەغداد زەنگی ئاگاداركردنەوەی لێداوە و هۆكارەكەشی پەیوەندی بە بینینی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی نەناسراوەوە هەبووە لەسەر ئاسمانی شاری بەغداد.
ئاماژە بەوەشكراوە، دوای لێدانی زەنگی ئاگاداركردنەوەكە فڕۆكەكە ئاراستەكەی گۆڕدراوە و هیچ زانیارییەكی دیكە لەو بارەیەوە ئاشكرانەكراوە