چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان كاندیدی سەرۆك وەزیران یەكلادەكاتەوە

ئەندامێكی هاوپەیمانیی فەتح ڕایدەگەیەنێت، بڕیارە سبەینێ یەكشەممە چێوەی هەماهەنگیی شیعییەكان بە ئامادەبوونی سەرۆكی كوتلەكانی نێو هاوپەیمانێتییەكە كۆبوونەوەیەك ئەنجامبدات و بڕیار لەبارەی دیاریكردنی كەسێك بۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق بدات.

عەلی فەتلاوی، سەركردە لە هاوپەیمانیی فەتح، ڕایگەیاند، كۆبوونەوەی سبەینێی چێوەی هەماهەنگیی شیعیەكان یەكلاكەرەوە دەبێت لەسەر دیاریكردنی كەسێك بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق كە كۆدەنگیی تەواوی لایەنە سیاسییەكانی نێو چێوەی هەماهەنگی لەسەر دەبێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە كۆبوونەوەكەی سبەینێدا بڕیار لەسەر دیاریكردنی كەسێك بۆ جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش دەدرێت.

بابەتی پێشتر

حكومەتی عێراق بڕیاریدا پاڵپشتی مۆلیدە ئەهلییەكان بكات

بابەتی دواتر

سوپای عێراق جووڵەی پێكرايەوە و مەترسییە لەسەر كۆرمۆر

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share