سیتی یاریزانێکی دیکە بە ئارسیناڵ دەفرۆشێت

یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی نزیکبووەتەوە لە فرۆشتنی ئۆلیکساندەر زینچینکۆ بە یانەی ئارسیناڵ.

دوای فرۆشتنی گابریێل جیسۆز و ڕەحیم ستێرلینگ بە یانەکانی ئارسیناڵ و چێڵسی، بەڕێوەبەرانی مانچستەر سیتی نزیکبوونەتەوە لە فرۆشتنی ئۆلیکساندەر زینچینکۆ بە ئارسیناڵ.

فابریزیۆ ڕۆمانۆ، شارەزای بواری گواستنەوەکان ڕایگەیاندووە، تیمی گواردیۆلا و ئارتێتا نزیکن لە ڕێککەوتنێکەوە سەبارەت بە زینچینکۆ، یاریزانە ئۆکرانییەکە پێشتر لەگەڵ ئارتێتا کاری کردووە کاتێک ڕاهێنەری ئارسیناڵ یاریدەدەری گواردیۆلا بووە لە سیتی.

گواستنەوەکە بە 35 ملیۆن پاوەند کۆتایی دێت و بەرگریکارە ئۆکرانییە تەمەن 25 ساڵەکە، دەتوانێت لە پێگەی بەرگری چەپ و چەندین پێگەی دیکە لە باڵی چەپی ئارسیناڵ یاری بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

به‌رشلۆنه‌ به‌رانبه‌ر ئالاڤێس دووه‌م یه‌کسانبوونی تۆمارکرد

  ئه‌مشه‌و له‌ چوارچێوه‌ی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی هه‌شتی خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ به‌رانبه‌ر ئالاڤێس یه‌کسانبوونی تۆمارکرد. له‌…
Total
0
Share