لەناوخۆی ڕیاڵ چی ڕوودەدات؟ نهێنی نوێکردنەوەی بۆندەکان لە ڕامۆسەوە بۆ ڤاسکێز

فلۆرنتینۆ پێرێز چاوەڕێی وەڵامی ڕامۆس و چەند یاریزانێکی دیکەیە

ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید هەوڵەکانی بۆ ڕێکخستنەوەی بارودۆخی ناوخۆیی یانە دەستپێکردووە و نوێکردنەوەی بۆندی سێرجیۆ ڕامۆس بووەتە گەورەترین کێشە.

ڕۆژنامەی مارکا و تۆڕی “ئەی بی سی” ئیسپانی ئاشکرایانکردووە، بۆ کۆتاجار فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید لە ڕوبەڕوبوونەوەی سێلتا ڤیگۆ چاوی بە سێرجیۆ ڕامۆسی کاپتنی پێکهاتەکەی کەوتووە، لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا مانگێکی تەواوە ئۆفەری نوێکردنەوەی بۆندی خستووەتە بەردەستی و یاریزانەکە هیچ وەڵامێکی نەبووە.

بەپێی هەردوو سەرچاوەکە، بەڕێوبەرانی ڕیاڵ پێیان وایە هیچ یانەیەک لە ئۆفەرەکانی ئەوان باشتر پێشکەشی “کاپیتانۆ” ناکات، لەهەمان کاتدا یاریزانەکەش لەگەڵ هیچ یانەیەکی دیکە دانوستاندنی نەکردووە، بەو واتایەی هیچ یەکێک لە جەمسەرەکان ئامادەنین دەستبەرداری یەکدیبن، بەڵام گەورەترین کێشەی بەرگریکارەکە هەوڵەکانی پێرێز بووە بۆ کڕینی داڤید ئالابای بەرگریکاری بایرن میونشن.

لەلایەکی دیکەوە، لوکا مۆدریچ ئامادەیی نیشانداوە بۆندەکەی بە لێبڕینی لەسەدا 10 نوێبکاتەوە و بۆ ئەوەی هاوشێوەی بەرشلۆنە دووچاری کێشەی دارایی نەبن، بڕیادراوە سەرجەم بۆندەکان بە سیستمی لێبڕین نوێبکرێنەوە، بەڵام بەتەنها بۆندی کارڤاخال و بنزیمە بە پێچەوانەی ئەوانی دیکەوە چاکسازیان تێدادەکرێت، ئەم بڕیارەش هەندێک لە یاریزانانی توڕەکردووە.

لە بەرانبەردا بۆندی نوێ پێشکەشی ڤاسکێز کراوە و دەرگاش بەڕووی ئیسکۆ و مارسێلۆدا کراوەتەوە پەیوەندی بە یانەی دیکەوە بکەن.

هەروەها لەبارەی ناچۆوە تاوەکو وەرزێکی دیکە بڕیاری نوێکردنەوەی بۆندەکەی دراوە، سەرچاوەکان بە دووریشی نازانن، لە ئەگەری ڕوودانی گۆڕانکاری چاوەڕواننەکراودا هاوشانی ڕافائێل ڤاران تێهەڵکێش بە لیستی یاریزانە فرۆشراوەکان بکرێن.

بابەتی پێشتر

ڕۆناڵدۆی دیاردە: لە پێناو ئەم دەستکەوتەدا ئامادەم پەنجەی خۆم ببڕم

بابەتی دواتر

شەمەندۆفێرەکەی وێڵز تێیدەگات؟ مۆرینیۆ کۆتا پەیامی ئاڕاستەی بەیل کرد..

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share