وەتس ئاپ ئەو وشەیە لادەبات كە چەندین كەسی لە یەكتر كرد

وەتس ئاپ گۆڕانكارییەكی نوێ لە تایبەتمەندییەكیدا دەكات و چیتر كەس نازانێت تۆ “كارا”ـیت یاخود بەردەست نیت.

“كارایە” ئەو وشەیەیە كە زۆرجار گلەیی هاوڕێ و دۆست و تەنانەت كەسوكاری لێدەكەوێتەوە، كاتێك وادەردەكەوێت كەسێك لەسەر هێڵی ئینتەرنێتە و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەكاردەهێنێت، بەڵام بەهۆی بەدەمەوەنەچوون و وەڵامنەدانەوەی بەرامبەرەوە، ڕووبەڕووی ڕەخنە و گلەیی دەبێتەوە، تەنانەت لە كۆمەڵگەكانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا بووەتەهۆی جیابوونەوەی چەندین هاوسەر لە یەكدی.

دوایین گۆڕانكاری وەتس ئاپ، لابردنی وشەی “كارایە”یە و بەوەش كاتێك دەچیتە ناو چاتی خۆت و كەسێكی ترەوە، نازانیت ئەو كەسە لەسەر هێڵە یاخود نا.

ماڵپەڕی (WABetaInfo) بڵاویكردەوە، وەتس ئاپ ئێستا تاقیكردنەوە لەسەر لابردنی تایبەتمەندیی “online” دەكات “چونكە بەشێك لە بەكارهێنەران هەستدەكەن بەردەوام ڕاودەنرێن، یاخود كاتێك كەسی بەرامبەر دەزانێت ئەو بەكارهێنەرە كارایە، نامەی زۆری بۆ دەنێرێت بە تایبەت لە درەنگانی شەودا و بەوەش بێزاری دەكات”.

بەپێی هەواڵێكی (WABetaInfo)، ئەو گۆڕانكارییەی وەتس ئاپ هەموو بەكارهێنەرانی دەگرێتەوە كە بریتین لە بەكارهێنەرانی ئەو ئامێرانەی بە هەردوو سیستمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس كاردەكەن، تەنانەت ئەو كەسانەشی كە بە كۆمپیوتەر وەتس ئاپ بەكاردەهێنن.

بابەتی پێشتر

پاڵاوگەی لاناز كەوتەكار و بەنزینی بە نرخی بازرگانی فرۆشتووە

بابەتی دواتر

گەنجێك لە ئاوی دووچەمان-دا خنكا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای مایکرۆسۆفت، گوگڵیش هۆشداری لەبارەی هێرشە ئەلیکترۆنییەکانی ئێران دەدات

کۆمپانیای گوگڵ هۆشداریدەدات لە زیادبوونی چالاکییەکانی گروپە هاککەرەکانی سەر بە ئێران، ڕاپۆرتێکی کۆمپانیاکە مەترسیی هەڵمەتی هێرشە ئەلیکترۆنییەکانی ئەو…
Total
0
Share