هۆکاری درەنگکەوتنی خەرجکردنی مووچە ئاشکراکرا

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق، هۆکاری درەنگکەوتنی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی ئاشکراکرد.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەی راگەیاند، بەهۆی سەرقاڵیی وەزارەتی دارایی عێراق بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلول و کەمبوونەوەی نەختینە لە بانکەکاندا، نەتوانراوە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجبکرێت.

وتیشی، تاوەکو سبەی سێشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم خەرجدەکات.

لای خۆیەوە، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئامادەکاریی تەواوی بۆ دابەشکردنی مووچە کردووە و بە هەمان خشتەی مانگی شەش، بە سێ رۆژ مووچەی مانگی حەوت دابەشدەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لوقمان وەردی: پێشنیازە نوێیەكەی كراوە بۆ شێوازی بەرێوەچوونی هەڵبژاردن گونجاو نییە

جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان جەخت لە فرەبازنەیی دەكەینەوە و ئاشكرایدەكات،…
Total
0
Share