توێژینەوەیەكی ئومێدبەخش.. هەنگوین ژیانی ژنان ڕزگاردەكات

توێژینەوەیەكی نوێ دەڵێت، ئاوێتەیەك لە هەنگوینی ئەسڵیی هەنگ دەتوانێت خانە شێرپەنجەیییەكان لەماوەی 60 خولەكدا لەناوببات، وەك ئەوەی گۆڤاری (نیچەر)ی زانستی بڵاویكردووەتەوە.

زانایان لە پەیمانگای هاری بیركنز بۆ توێژینەوە پزیشكییەكان لە ڕۆژئاوای ئوسترالیا تاقیكردنەوەیان لەسەر هەنگوینی زیاتر لە 300 هەنگ و هەنگی Bumblebee دژ بە دوو جۆری شێرپەنجەی مەمك ئەنجامدا

بۆیان دەركەوت ئاوێتەیەكی هەنگوین كە بە (میلیتین) ناودەبرێت دەتوانێت خانە شێرپەنجەییەكان لەماوەی كاتژمێرێكدا لەناوببات، بەبێ ئەوەی زیانی بۆسەر خانەكانی دیكە هەبێت.

(میلیتین) بە پێكهاتەی چالاكی هەنگوینی هەنگ دادەنرێت، بریتییە لە زنجیرەیەك كە 26 ترشی ئەمینی بارگاوی.

توێژەران دەڵێن، ئاوێتەكە توانای بەئامانجگرتنی خانە شێرپەنجەییەكانی هەیە، ئاشكراشیانكرد كە بەكارهێنانی لەگەڵ دەرمانی دیكەی كیمیایی دەبێتە خۆی دروستكردنی كونیلە لە پەردەی خانە شێرپەنجییەكان، ئەمەش وادەكات چارەسەرەكان باشتر بچنە ناو خانەكانەوە.

دەشڵێت، تاقیكردنەوەكانی ئەم توێژینەوەیە تەنها لە تاقیگەدا كراون، باوەڕیشیان وایە دەكرێت ئاوێتەكە دەستكرد و پیشەسازی وەك چارەسەری شێرپەنجەی مەمك دروستبكرێت.

ماریلینا تاورۆ توێژەری بواری شێرپەنجەی مەمك لە ناوەندی موفیت بۆ شێرپەنجە لە ویلایەتە یەكگرتووەكان دەڵێت، سەرەڕای ئەوەی توێژینەوەكە مایەی سەرنجە، بەڵام پێویستی بە لێكۆڵینەوەی زیاترە بەر لەوەی بكرێتە دەرمانێك و بەكاربهێنرێت.

بابەتی پێشتر

هێمن هەورامی: لایەنەکان ڕێکیشبکەون هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا ناکرێت

بابەتی دواتر

عەلی حەمەساڵح دەبێتە حاجی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بریكاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕێكاری بەرەنگاربوونەوەی گۆڕاوە نوێكەی ‏كۆرۆنا ئاشكرادەكات

بریكاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێم مەترسیداریی گۆڕاوە نوێكەی كۆرۆنا ‏دووپاتدەكاتەوە، دەڵێت، هەر گەشتیارێك لەو وڵاتانەوە بگەڕێتەوە كە گۆڕاوی ئۆمیكرۆن-‏ی…
Total
0
Share