بریكاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕێكاری بەرەنگاربوونەوەی گۆڕاوە نوێكەی ‏كۆرۆنا ئاشكرادەكات

بریكاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێم مەترسیداریی گۆڕاوە نوێكەی كۆرۆنا ‏دووپاتدەكاتەوە، دەڵێت، هەر گەشتیارێك لەو وڵاتانەوە بگەڕێتەوە كە گۆڕاوی ئۆمیكرۆن-‏ی تێدا بڵاوبووەتەوە، كەرەنتین دەكرێت.‏

د.ڕەهێڵ فەرەیدون بریكاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لەبارەی سەرهەڵدانی جۆری ‏نوێی كۆرۆنا “ئۆمیكرۆن”، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ‏كۆرۆنا، لەگەڵ وەزارەتی تەندروستیی عیراق، بە هاوكاریی ڕێكخراوی تەندروستیی ‏جیهانی (‏WHO‏) بەشێوەی یەك تیم كاردەكەین و هۆشداریش دەدرێت لە جۆرە نوێیەكە و ‏ئەگەری هەیە وەك جۆرەكانی تری كۆرۆنا لە داهاتوودا تۆماربكرێت و بێتە ناومانەوە، ‏بەڵام تائێستا لە عێراق و هەرێم هیچ حاڵەتێكی جۆرە نوێیەكەی كۆرۆنا تۆمارنەكراوە”.‏

بریكاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێم هۆشداریش دەدات، “هەر لەسەرەتای سەرهەڵدانی ‏كۆرۆناوە بابەتی كەرەنتینكردن هەبووە، بۆیە ئێستاش بۆ جۆرە نوێیەكە بەهەمان شێواز و ‏میكانیزمی پێشوو دەبێت و هەر گەشتیارێك لەو وڵاتانەی كە جۆرە نوێیەكەی تێدا ‏تۆماركراوە بگەڕێتەوە، كەرەنتین دەكرێت”.‏

د.ڕەهێڵ فەرەیدون لەبارەی مەترسیی جۆرە نوێیەكەی كۆرۆنا، ڕایگەیاند، “هەرجارێك ‏ڤایرۆسەكە خۆی گۆڕیبێت، خێراتر بڵاوبووەتەوە و نیشانەی نوێی هێناوە، بۆیە ئەم جۆرە ‏نوێیەش بێگومان خێراتر دەبێت و نیشانە و مەترسیی زیاتری دەبێت و لەناو هاوڵاتیاندا ‏خێراتر بڵاودەبێتەوە، چونكە مەترسییەكە لەوەدایە هێشتا ئێمە شەپۆلی سێیەمان ‏تێنەپەڕاندووە و ئەمە ببێتە شەپۆلی چوارەم، بەڵام بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو ‏جۆرەكان، تاكە چارەسەر وەرگرتنی ڤاكسینە”.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی لە رۆژانی جەژندا زیاتر لە 250 منداڵ بەهۆی سکچوون و رشانەوە داخڵکراون

شەپۆلێکی سکچوون و رشانەوە لەناو منداڵانی سلێمانیدا بڵاوبووەتەوە و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانیش دەڵێت، شەپۆلەکە چاوەڕوانکراوبووە و ساڵانە…
زیاتر ببینە

سەباح هەورامی: بڕیاری بەڕێوەبەرێکی وەزارەتی دارایی هۆکاری كەمی دەرمانە لە سلێمانی

بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی، كێشەی كەمی دەرمان لە پارێزگاكە دەخاتە ئەستۆی بەڕێوەبەرێكی وەزارەتی داراییە، كە بڕیاریداوە تەنها 5%ی شایستەی…
Total
0
Share