بەهۆی کۆنتی-یەوە پەیوەندیی نێوان لوکاکو و توخێلی تێکچووە

پەیامنێرێکی باوەڕپێکراوی یانەی چێڵسی، هۆکاری تێکچوونی پەیوەندیی نێوان ڕۆمێلو لوکاکوی بەلجیکی و تۆماس توخێلی ڕاهێنەری ئەڵمانی ئاشکرا کرد.

بە وتەی نیزار کینیسلای پەیامنێری فەرمی و باوەڕپێکراوی یانەی چێڵسی بۆ پۆدکاستی “ئیتاڵی فووتبۆڵ”، تۆماس توخێل گاڵتە و گەپێکی لەگەڵ لوکاکو کردووە، بەڵام یاریزانەکە بە شێوەیەکی هەڵە لێی تێگەیشتووە و بەو هۆیەوە پەیوەندی نێوانیان تێکچووە.

کینیسلا دەڵێت، “یەکێک لە ناوخۆی یانە بۆی گێڕامەوە، لە کاتێکدا تۆماس توخێل سەیری یارییەکی خولی نایابی ئینگلیزی کردووە، بە لوکاکوی وتووە، سەیرکە ئەوە باوکتە، مەبەستی لە ئەنتۆنیۆ کۆنتیی ڕاهێنەری یانەی تۆتنهام بووە.”

هەروەها دەڵێت، “ئەوەی توخێل وتی گاڵتە و گەپ بوو، بەڵام بەلای لوکاکوەوە باش نەبوو.”

بە وتەی پەیامنێرەکە، ئەم ڕووداوە بەر لە تێکچوونی پەیوەندییەکان ڕوویداوە و هۆکار بووە بۆ جیابوونەوەی ڕاهێنەر و یاریزانەکە.

بابەتی پێشتر

(20) یاریزانی بەناوبانگ ئەمڕۆ گرێبەستەکانیان کۆتایی دێت

بابەتی دواتر

ڕێبەر ئەحمەد: لە هیچ كەسێك قبوڵناكرێت چەكی بێمۆڵەتی پێبێت و سزادەدرێت و لەهەر پلە و پۆستێكدا بێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆما دەستبەرداری سپینازۆلا دەبێت؟

بەرگریکاری ئیتاڵیا، لیۆناردۆ سپیانزۆلا لە یاریزانێکی ناجێگیرەوە بووەتە ئەو ئەستێرەیەی یانەی ڕۆما دەستبەرداری نابێت. سپینازۆلا وەرزی 2012 لە…
Total
0
Share