جەیمس وێب تۆماریکردووە ..ناسا دوورترین وێنەی تۆمارکراوی گەردوون بڵاودەکاتەوە

سەرۆکی ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەمریکی “ناسا” ئاشکرایکرد، لە مانگی تەمموزدا دوورترین وێنەی تۆمارکراوی گەردوون بڵاودەکەنەوە، وێنەکە لەلایەن تێلسکۆپی “جەیمس وێب”ـەوە تۆمارکراوە.

لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا بیڵ نیڵسۆن لە ناوەندی پێوانەی زانستەکانی بۆشایی ئاسمان، کە ناوەندی چالاکییەکانی تێلسکۆپی جەیمس وێبی تێدایە ڕایگەیاند، ئەو وێنەیە دوورترین وێنەی تۆمارکراوی گەردوونە لە مێژوودا، ئەوە دوورترین خاڵە لە گەردووندا کە تائێستا مرۆڤایەتیی توانیویەتیی لەڕێگەی تێلسکۆپەکانەوە پێیبگات و وێنەی بگرێت.

تێلسکۆپی “جەیمس وێب” پڕۆژەیەکی ئاژانسی ناسایە کە بڕی تێچووەکەی 10 ملیار دۆلارە، لە مانگی کانونی یەکەمی ڕابردوودا بەسەرکەوتوویی ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کرا، ئێستا لە دووریی یەک ملیۆن و 500 هەزار کیلۆمەتر لە زەوییەوە جێگیربووە.

جەیمس وێب، توانای تۆمارکردنی دیاردە گەردوونییەکانی هەیە لە مێژوویەکی سەرەتای دروستبوونی گەردوونەوە کە تائێستا هیچ تێلسکۆپێک و لەناویشیاندا “هابڵ” نەیتوانییەوە ئەو مێژووە دوورە تۆماربکات.

بەپێی وتەی سەرۆکی ئاژانسی ناسا، “جەیمس وێب” دەتوانێت تەنە جیاوازەکانی ناو کۆمەڵەی خۆر تۆماربکات، هەروەها لە توانایدایە بەرگەهەوای دەوری ئەستێرە و هەسارەکانی دەرەوەی کۆمەڵەی خۆر تۆماربکات، ئەوەش یارمەتیدەردەبێت بۆ بەراوردکردنی بە بەرگەهەوای دەوری زەوی، دەتوانین بگەین بەوەی لە چیدا لە بەرگەهەوای زەوی دەچن و لە چیدا جیاوازن، بەوەوەش دەستمان دەگات بە وەڵامی ئەو پرسیارەی مرۆڤایەتیی لە کوێوە هاتووە؟ ئایا بوونەوەری دیکە هەن؟ ئێمە کێین؟ و چەندین پرسیاری شاراوەی دیکە.

هەروەها تێلسکۆپەکە دەتوانێت چاودێریی ئەو گەلەئەستێرانە بکات کە لەسەرەتای دروستبوونی گەردوون و دوای تەنها سەدان ملیۆن ساڵ لە تەقینەوە گەورەکەوە دروستبوون.

بابەتی پێشتر

جێرارد دوای کۆتینیۆ، سوارێزی کردووەتە ئامانج

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی نوێنەران بە دەنگدان یەكێك لە كاندیدانی كورد بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار یەكلادەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share