فەرماندەیەكی باڵای سوپای پاسداران بە تۆمەتی سیخوڕیكردن دەستگیركرا

فەرماندەیەكی باڵای سوپای پاسداران بەتۆمەتی سیخوڕیكردن دەستگیركرا و بەپێی هەواڵی میدیاكانیش “سیخوڕی بۆ ئیسرائیل كردووە”.

بەپێی هەواڵی میدیاكانی ئێران، شەوی سێشەممە جەنەڕاڵ عەلی نەسیری فەرماندەی پاراستنی سوپای پاسداران بەتۆمەتی سیخوڕیكردن دەستگیركراوە.

باسی لەوەشكردووە، سوپای پاسداران هۆشداریی لە تیرۆركردنی ئەم دواییەی بەرپرسانی ئێران و سوپای پاسدارانی داوە و دوو بەرپرسی دیكەی باڵای سەربازیی دیكەش هەڵاتوون بۆ دەرەوەی وڵات.

ئاشكراشیكردووە، دوای تیرۆركردنی دوو شارەزای بواری فڕۆكەوانی لە پارێزگاكانی (خومەین و سمنان)، سوپای پاسداران لێكۆڵینەوەی وردی دەستپێكردووە.

باسیان لەوەشكردووە، داواكراوە لە دەزگای هەواڵگری، سوپای پاسداران پاكبكاتەوە لەوكەسانەی كە سیخوڕی دەكەن لە سوپاكەدا و گیانی بەرپرسانیش بپارێزن.

لە لایەكی دیكەوە بەپێی هەواڵی میدیاكانی ئەمریكا، ئەو فەرماندەیەی سوپای ئێران بە تۆمەتی سیخوڕیكردن بۆ ئیسرائیل دەستگیركراوە.

بابەتی پێشتر

هەولێر.. ژن و مێردێک لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی کوژران

بابەتی دواتر

کەشناسی: لە سبەینێوە خۆڵبارین دەستپێدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئه‌مریكا: دانوستانه‌كانى ڕێككه‌وتنى ئه‌تۆمی دۆخه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كه‌ى نه‌گۆڕیوه‌‏

وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ دوایین هه‌فته‌كاندا چه‌ند ‏پێشكه‌وتنێك له‌ پرسی دانوستانەكانی ڕێككه‌وتننامه‌ى ئه‌تۆمیى ئێران هاته‌ ئاراوە،…
Total
0
Share