ڤیدیۆ.. حوسییەکان بە چەند فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشیانکردە سەر سعودیە

گروپی چەکداری “نەسروڵا”ی سەربە حوسییەکان ئاشکرایکردووە بە چەند فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو هێرشیانکردووەتەسەر چەند ئامانجێک لەناو سعودییەدا، لەوانە دامەزراوە نەوتییەکان.

ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاندووە، “ئەمڕۆ یەکشەممە 7 ی ئازار دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە شاری زەهران لە سعودییە بیستراوە”.

هاوکات کەناڵی ئەلعەرەبییەی سعودی ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە کە “سوپای سعودییە چەند فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی حوسییەکان دەکەنە ئامانج”.

شاری زەهران، ئەو شوێنەی هێرشەکەی کراوەتەسەر دەکەوێتە پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی سعودییەوە و بە ناوچەیەکی وەبەرهێنەر و پیشەسازی جۆراوجۆر دادەنرێت و هاوکات لەو ناوچەیە بنکەی سەربازیی ئەمریکی و نوسینگەی سەرەکی ئارامکۆشی تێدایە.

ئەو شارەی حوسییەکان هێرشیان کردووەتەسەری لە خاکی یەمەنەوە دوورە و دەکەوێتەسەر ئاوەکانی کەنداو، زیاتر لە خاکی عێراقەوە نزیکە تا وڵاتی یەمەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خاتەمولئەنبیا: هێرشمانکردە سەر کەشتیی ئەبراهام لینکۆڵن

بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیا رایدەگەیەنێت، بە درۆن هێرشیانکردووەتەوە سەر کەشتیی فڕۆکەهەڵگری ئەبراهام لینکۆڵن. بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیا ڕایگەیاند، کەشتیی فڕۆکەهەڵگری…
زیاتر ببینە

ئەکسیۆس لە زاری ڕاوێژکارێکی ناتانیاهۆوە: ئیسرائیل پابەندی ئەو بەشەی ڕێککەوتنەکە نابێت کە پەیوەندی بە لوبنانەوە هەیە

ئەکسیۆس لە زاری ڕاوێژکارێکی ناتانیاهۆوە، ڕایگەیاند، ئیسرائیل پابەندی ئەو بەشەی ڕێککەوتنەکە نابێت کە پەیوەندی بە لوبنانەوە هەیە. ئەکسیۆس…
Total
0
Share