هەولێر.. ژن و مێردێک لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی کوژران

لە گەڕەکی سورچییانی شاری هەولێر کەسێک خوشک و زاواکەی لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی کوشت.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر گواستییەوە، بەیانیی ئەمڕۆ ڕووداوێکی تەقەکردن هەبووە لە گەڕەکی سورچییانی شاری هەولێر، دەرکەوتووە کەسێک بەهۆی ناکۆکی و بوونی کێشەی کۆمەڵایەتی خوشک و زاواکەی کوشتووە.

بەپێی زانیارییەکان برایەکی ژنەکە چووتە سەر ماڵی خوشکەکەی تەقەی لێ کردوون و بەهۆیەوە خوشک و زاواکەی گیانیان لەدەستداوە.

لەبارەی ڕووداوەکەوە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هەولێر ئاشکرایکرد، ئەو دوو کەسەی کوژراون هاوسەرن و ناویان (زەکەریا ڕۆستەم جبرائیل) و (سومەییە س. ا.)ـە.

بەپێی پۆلیسی هەولێر، کەسی بکوژ برای (سومەییە س. ا)ـە، ناوی (س. س. ا.)ـە، هۆکارەکەی کێشەی خێزانی بووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەتیف نێروەیی: دادگای فیدراڵی هەر بڕ‌یارێك لەبارەی تەوتینی مووچەوە بدات یەكێتی پێوەی پابەند دەبێت

لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتی رایدەگەیەنێت، دادگای فیدراڵیی عێراق هەر بڕ‌یارێك لەبارەی تەوتینی مووچەوە بدات یەكێتی پێوەی پابەنددەبێت و…
زیاتر ببینە

لقی سلێمانیی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان: بڵاوکردنەوەی خێرای وێنە و ڤیدیۆی شوێنە ئەمنییەکان دەبێتە چاوساغیی بۆ لایەنی شەڕکەر

لقی سلێمانیی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، نابێت ڕێگە بدرێت کەناڵەکان ببنە سەکۆیەک بۆ هەڕەشە لەسەر ئاسایشی نیشتمانی و سنووری…
Total
0
Share