گەمارۆی سەر حەسەكە و قامیشلۆ هەڵگیرا

ئەو ڕێككەوتنەی بۆ لابردنی گەمارۆی سەر هەردوو شاری حەسەكە و قامیشلۆی ڕۆژئاوای كوردستان كراوە، خرایە بواری جێبەجێكردنەوە.

بە گوێرەی ڕێككەوتنەكە، هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ لە ڕۆژئاوای كوردستان، گەمارۆی سەر هەردوو چوارگۆشەی ئەمنیی ژێردەسەڵاتی سوپای سوریا لادەبەن.

لە بەرانبەر ئەو هەنگاوەدا، سوپای سوریا گەمارۆی سەر كامپەكانی شەهبا و شێخ مەقسوود لە حەلەب هەڵدەگرێت كە هەردوو كامپەكە سەر بە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی خۆرسەری ڕۆژئاوای كوردستانن.

ئاژانسی هەواڵی ئاڕ تی ڕوسی بڵاویكردەوە، ڕێككەوتنەكە بە چاودێریی ڕوسیا كراوە و نوێنەری ڕوسیا لە ناوچەكەیە و بەدواداچوون بۆ بارودۆخەكە دەكات و هەڵگرتنی گەمارۆی سەر حەسەكە دەستیپێكردووە.

بە گوێرەی ئاژانسەكە، لابردنی بەربەست و پەرژینەكان لە شاری حەسەكە دەستیپێكردووە و ڕێگەی سەرەكیی شارەكە كراوەتەوە و هاتوچۆكردن بۆ ناو شارەكە و لەوێشەوە بۆ دەرەوەی شار ئاسایی بووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی: نۆژەنکردنەوەی پارکی ئازادیی شاری سلێمانی بەردەوامە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بڵاویکردەوە، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی باخچەکان بەردەوامن لە هەڵمەتی چاندنی نەمام و نۆژەنکردنەوەی پارکی ئازادیی شاری سلێمانی…
Total
0
Share