پەكەكە ڕێككەوتنی توركیا، سوید و فینلەندا بە بازرگانی بە دەستكەوتەكانی كورد و دوژمنایەتیكردنی ناودەبات و دەڵێت، ناتۆ لە ساڵی 1985ەوە پشتگیری توركیا دەكات، بەڵام كورد لە جیهاندا سەدان ملیۆن كەس دۆستایەتی دەكەن.
كۆمیتەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) لە ڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت، فراوانکردنی ناتۆ، بازرگانییە به ده‌ستكه‌وت، به‌ها، ئازادی و تێكۆشانی گه‌لی كورد، ڕاگه‌یاندنی دوژمنایه‌تییه له‌گه‌ڵ گه‌لی كورد له‌لایه‌ن ناتۆوه.
دەشڵێت، “ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی فاشیست، بكوژ و دوژمنی دیموكراسی واته ده‌وڵه‌تی تورك، هه‌ریه‌ك له فینله‌ندا و سوید كه وه‌ك نوێنه‌رانی دیموكراسی نیشان ده‌درێن، پێناسه‌ی دووڕوویی و دۆخی قێزه‌ونی ئه‌وانه”.
دوێنێ لەدوای دیداری یانس ستۆلتێنبێرگ سكرتێری گشتیی هاوپەیمانیی باكووری ئەتڵەسی (ناتۆ) لەگەڵ هەریەك لە ماكدێلینا ئاندرسن سه‌رۆك وه‌زیرانی سوید و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا، په‌یمانی ڕێككه‌وتن واژۆكرا و توركیا ده‌ستبه‌رداری دژایه‌تیی چوونی سوید و فینله‌ندا بۆ ناو ناتۆ بوو.
پەكەكە ڕێككەوتنەكەی بە “ئاشكرابوون و نیشاندرانی ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و سیستمه كه وه‌ك دیموكراسی ڕۆژئاوا نیشان ده‌درێت” ناوبرد و دەڵێت، له‌باربردنی بڕیاری پشتگیرییكردنی گه‌لی كورده كه له كۆنگره‌ی پارتی سۆسیال دیموكراتی سوید درا و، نادادی و سته‌مێكی گه‌وره‌یه به‌رامبه‌ر گه‌لی سوید و ئه‌وانه‌ی بڕوای پێده‌كه‌ن.
لە كۆتاییشدا پەكەكە یاداشتی ڕێككەوتنەكە بە خۆكردنە خاوەنی كۆمه‌ڵكوژی و سیاسه‌تی پاكتاوكاری سه‌دان ساڵه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك به‌رامبه‌ر به گه‌لی كورد ناودەبات لەگەڵ ئەوەشدا دەڵێت، ناتۆ له ساڵی 1985ەوە به هه‌موو جۆرێك پشتگیریی ده‌وڵه‌تی تورك ده‌كات. سه‌رباری ئه‌و پشتگیریه، ئه‌مڕۆ تێكۆشانی ئازادی گه‌لی كورد گه‌یشتووه‌ته لوتكه. له پێشه‌وه له سوید و فینله‌ندا و له چوار لای جیهان به سه‌دان ملیۆن دۆستی گه‌لی كورد هه‌ن.