یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان دیاریدەكرێت

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینییی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئێوارەی ئەمڕۆ سعودیە یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان دیاریدەكات.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لە سعودیە بەهۆی جێبەجێكردنی فەریزەی حەجەوە یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان دیاریدەكەن و ئەگەر مانگ بینرا ئەوا سبەینێ یەكەم ڕۆژی (ذي الحجه) دەبێت و 9 ڕۆژ دوای ئەو وادەیە یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربانە.

ئاشكرایكرد، تەنها عەرەبستانی سعودیە یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان بەهۆی بەرێوەچوونی ڕێوڕەسمەكانی حەجەوە دیاریدەكات.

بابەتی پێشتر

لۆنگلێت بۆ بەرشلۆنە: یانەی داهاتووم هەڵبژارد، ڕێگریم لێ مەکەن

بابەتی دواتر

نرخی نەوت بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share