لۆنگلێت بۆ بەرشلۆنە: یانەی داهاتووم هەڵبژارد، ڕێگریم لێ مەکەن

کلیمۆنت لۆنگلێت، بەرگریکاری فەرەنسی یانەی بەرشلۆنە لەگەڵ یانەی تۆتنهام هۆتسپێرز بە ڕێککەوتن گەیشتووە، داواشی لە ئیدارەی بارسا کردووە ڕێگری لە گواستنەوەی نەکەن.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ” ، لۆنگلێت لەلایەن چاڤی هێرناندێزەوە گڵۆپی سەوزی بۆ داگیرسێنراوە تاوەکو ڕوو لە یانەیەکی دیکە بکات، ئەوەش دەرگای بەڕووی یانەی تۆتنهام-دا کردووەتەوە گرێبەستی پێشکەش بکەن.

لە ئێستادا یانەی بەرشلۆنە چاوەڕوانی ڕێککەوتنی کۆتایی نێوان یاریزانەکە و ئیدارەی یانەی تۆتنهامە، یاریزانەکەش داوای لە یانە ئیسپانییەکە کردووە ڕێزی بڕیارەکەی بگرن و ڕێگری لە گواستنەوەی نەکەن.

موندۆ نووسیویەتی، لۆنگلێت هیواخوازە وەرزی نوێ لەژێر چاودێری ئەنتۆنیۆ کۆنتیی ڕاهێنەری ئیتاڵی دەستبەکار بکات.

لۆنگلێت بە درێسی یانە کەتەلۆنییەکەوە 160 یاری کردووە، حەوت گۆڵ و سێ ئەسیستی تۆمار کردووە، دوایین بۆندی تاوەکو 2026 واژۆ کردووە و گواستنەوەی بۆ تۆتنهام 12 ملیۆن یورۆی تێدەچێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) چێڵسی، تۆتنهامی تێپه‌ڕاند و گه‌یشته‌ فاینه‌ڵی جامی کاراباو

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قۆناغی نیوه‌ی کۆتایی جامی کاراباو له‌نێوان یانه‌کانی چێڵسی و تۆتنهام ئه‌نجامدرا، یانه‌ی چێڵسی بردنه‌وه‌ی تۆمارکرد.…
Total
0
Share