ناوخۆی عێراق: چەند تۆڕێكی دزەپێكردنی بەرهەمە نەوتییەكان بۆ هەرێم پوچەڵكراونەتەوە

وەزارەتی ناوخۆی عێراق پوچەڵكردنەوەی چەند تۆڕێكی دزەپێكردنی بەرهەمە نەوتییەكان بۆ هەرێم ڕادەگەیەنێت و دەڵێت، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا قەیرانی وزە كۆتاییدێت.

لیوا خالد مەحنا وتەبێژی وەزارەتەكە ڕایگەیاند، لەماوەی ڕابردوودا قەیرانی سوتەمەنی لە بەغداد و هەندێك پارێزگای دیكە هەبوو بەهۆی دزەپێكردنی بەرهەمە نەوتییەكان بۆ هەرێمی كوردستان لەلایەن هەندێك كەسەوە.

وەزیری ناوخۆ ڕۆڵی گەورە و دیاری هەبوو لە پوچەڵكردنەوەی زۆرێك لە تۆڕەكانی دزەپێكردن بە هەماهەنگی لەگەڵ خاڵەكانی پشكنین لە ناوچەكانی فەرماندەیی پڕۆسەكان، مەحنا لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی فەرمیی عێراق وای وت.

ئاشكراشیكرد، “فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان ڕێنوێنی دەكرد بۆ بەشداریكردنی فەرماندەیی پڕۆسەكان لە ئەركی ڕیشەكێشكردنی بەرهەمە نەوتییەكان، لەئێستاشدا هەماهەنگی لەنێوان پێكهاتە و كەرتە سەربازییەكاندا هەیە”.

وتەبێژەكەی وەزارەتی ناوخۆ ئەوەشی وت، هەڵمەتێكی گەورە هەیە بۆ ڕێگری لە دزەپێكردنی سوتەمەنی و بەرهەمە نەوتییەكان بۆ هەرێمی كوردستان. پێشبینیشیكرد كێشەی كەمیی سوتەمەنی لە بەغداد و هەندێك پارێزگای دیكە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا كۆتایی بێت.

بابەتی پێشتر

ئەم خۆراكانە بخۆ و خۆت لە قەڵەوی دەربازكە

بابەتی دواتر

كارەبای سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامێکی پێشووی لیژنەی دارایی عێراق لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە: ترسم لە مانگی 12 هەیە

شێروان میرزا، ئەندامی پێشووی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ترسم لەمانگی دوانزەیە بەراستی ئەگەر…
Total
0
Share