بەشێكی زۆرمان بەدەست زیادبوونی كێش و قەڵەوییەوە دەناڵێن، چەند جۆرێكی میوە و خواردەمەنی هەن كە یارمەتیدەرن لە كەمكردنەوە و دابەزینی كێشدا ئەگەر بخورێن كێش دادەبەزێنن، لە هەمانكاتدا چەند جۆرێكی دیكەی خواردەمەنی و میوە هەن بەپێی دوایین لێكۆڵینەوە تەندروستییەكان دەركەوتووە كێش زیاددەكەن.
ئاماژە بەوەكراوە یەكێك لە میوانەی كە هۆكارن بۆ دابەزاندنی كێش بریتین لە:-
1.سپیناخ
یەكێكە لەو خواردنانەی هۆكارە بۆ دابەزاندنی كێش بەوپێیەی بەشێكی زۆر لە ماددە كانزاییەكان و چەند جۆرێك ڤیتامینی تێدایە لەوانە پۆتاسیۆم كە یارمەتیدەرن لە دابەزاندنی كێشدا.
2.بیبەر
خواردنی بیبەر هۆكارە بۆ دابەزاندنی كێش كە پێكهاتەكەی ڤیتامین سی تێدایە یارمەتیدەر لە دابەزاندنی كێشدا.
3.بڕۆكلی:-
خواردنی بڕۆكلی ڕاستەوخۆ كاریگەری دەبێت لەسەر كەمكردنەوەی كێش و پێكهاتەكانی كالیسۆم، فۆسفۆڕ، پۆتاسیۆم و زینكی تێدایە كە كێش دادەبەزێنن.
4.مزرەمەنییەكان:-
پڕتەقاڵ، لیمۆ یارمەتیدەرەن لە دابەزینی كێش و دەربازبوون لە قەڵەوی كە زۆرێكمان پێوەی دەناڵێنین.
5.سێو:-
ئەگەر دەتەوێت كێشت دابەزێت ڕۆژانە سێوێك بخۆ ڕزگاردەبێت لە قەڵەوی، چونكە پێكهاتەكانی سێو لە پۆتاسیۆم و مەگنیسۆمە و ئەو دوو پێكهاتەیەش كێش دادەبەزێنێت.