بەکارهێنانی ئەم جۆرە حەبە هۆکاری تووشبوونە بە شێرپەنجە لە ژناندا

توێژینەوەیەکی نوێی پزیشکی ئاشکرایدەکات، سەرجەم جۆرەکانی حەبی رێگری لە منداڵبوون مەترسی تووشبوونی ژنان بە نەخۆشی شێرپەنجە زیاتر دەکەن تەنها یەک جۆر نەبێت.

توێژینەوە نوێیەکە کە ئەنجامەکەی لە پێگەی sciencealert بڵاوکراوەتەوە ئاشکرایدەکات، سەرجەم جۆرەکانی رێگریکردن لە منداڵبوون لە رێگەی هۆرمۆنەوە کە ژنان بەکاریدەهێنن مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک لە ژناندا زیاتر دەکەن.

توێژەران دەڵێن، “رێژەی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک لەو ژنانەی چارەسەری هۆرمۆنی بۆ رێگری لە منداڵبوون بەکاردەهێنن بە رێژەی %20 بۆ %30 زیاترە لەو ژنانەی کە ئەو جۆرە رێگریانە بەکارناهێنن”.

هەر بە پێی توێژینەوەکە لەو ژنانەی کە رێگری هۆرمۆنی بەکاردەهێنن بۆ ماوەی پێنج ساڵی بەردەوام لە نێوان تەمەنی 16 -20ساڵان لە هەر 100 هەزار ژنیان هەشت حاڵەتی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمکیان تێدا تۆماردەکرێت، بەڵام لەو کەسانەی تەمەنیان لە نێوان 35 بۆ 39 ساڵاندایە لە هەر 100 هەزار ژندا 265 یان تووشی شێرپەنجەی مەمک دەبنن.

هەر لە توێژینەوەکەدا هاتووە، مەترسییەکە ئەو ژنانە ناگرێتەوە کە هۆرمۆنی پرۆجستیرۆن بەکاردەهێنن لەو مەترسییانە بەدوورن کە لە توێژینەوەکەدا باسیان لێوەکراوە.

 

بابەتی پێشتر

نرخی فاسۆلیا بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

راگەیەندراوێك لە قائیمقامیەتی سلێمانییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئامۆژگاریی دیكەی هەیە.. WHO بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئۆمیكرۆن لەگەڵ ڕاگرتنی گەشتە ‏ئاسمانییەكان نییە

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئامۆژگاری لەبارەی گەشتکردن بۆ ناوچە مەترسیدارەکانی بڵاوبوونەوەی ئۆمیکرۆن بڵاودەکاتەوە و داوا دەکات ئەو کەسانەی پێشتر…
Total
0
Share