ساڵانە زیاتر لە 10000 كەس بەهۆی تەمەڵییەوە دەمرن

تەنها لە وڵاتانی سەر بە یەكێتیی ئەوروپا، ساڵانە زیاتر لە 10 هەزار كەس بەهۆی تەمەڵییەوە دەمرن.

بەپێی زانست، چەندین هۆكار لە پشت سستی و تەمەڵبوونی مرۆڤەوەن، لەوانە كەمخەوی، درەنگنووستن، دوودڵی و ماندووبوونی زۆر، خراپیی شێوازی خۆراك خواردن و كەمخواردنەوە ئاو.

پزیشكان ئامۆژگاریی مرۆڤەكان دەكەن بۆ خۆپاراستن لە تەمەڵی، پلان بۆ كارەكانیان دابڕێژن و ئامانجەكانیان دیاریبكەن، خۆیان لەسەر ئەوە رابهێنن كە هەر كارێك دەیكەن چێژبەخشە.

ئاماژە بۆ ئەوەش دەكەن كە قایبلوونی مرۆڤ بە دەستكەوتەكانی و خۆڕاهێنانی لەسەر ئەوەی كە كەس نموونەیی نییە، یارمەتیدەرن لەوەی مرۆڤ هەستێكی ئەرێنی هەبێت و سەرئەنجام ئەوەش وزە و هێزی زۆر بە جەستە و دەروونی مرۆڤ دەبەخشێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی لەبارەی ئەو پەتایەی بڵاوبووەتەوە ڕوونکردنەوە دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لەبارەی ئەو پەتایەی بڵاوبووەتەوە ڕوونکردنەوە دەدات و ڕایگەیاندووە، نیشانەکانی بەزۆری لەرزوتا، لەش داهێزران، قوڕگ…
Total
0
Share