(ڤیدیۆ) پاریس بە دوو گۆڵێ بێوەڵام لە نیسی بردەوە

لە چێوەی کێبڕکێکانی هەفتەی (30)ی خولی فه‌ره‌نسا، یانه‌ی پاریس سان جێرمان به‌رامبه‌ر نیس بردنەوەی تۆمارکرد.

یانه‌ی پاریس سان جێرمان له‌ یاریگای‌ “ئەلیانز ڕیڤێرا” یاریی هه‌فته‌ی (30)ی خولی فەرەنسای به‌رامبه‌ر یانه‌ی نیس ئه‌نجامدا.

یارییەکە به‌ ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی کریستۆف گالتیێرکۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی پاریس له‌ خوله‌کەکانی 26، 76 له‌لایه‌ن لیۆنێل مێسی و سێرجیۆ ڕامۆسەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، پاریس به‌ (69) خاڵ و جیاوازی شەش خاڵ بەرامبەر یانەی لانس له ‌لووتکه‌ی ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی خولی فه‌ره‌نسا جێگیربوو، لە بەرامبەردا یانەی نیس بە (45) خاڵەوە چووە پلەی هەشتەم.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share