لێدوانی چاڤی لەسەر گەڕانەوەی مێسی بۆ بەرشلۆنە

چاڤی هێرناندێز ڕاهێنەری بەرشلۆنە پێیوایە ئێستا كاتی ئەوە نییە باس لە گەڕانەوەی مێسی بۆ ئیسپانیا بكرێت.

ماوەیەكە دەنگۆی ئەوە دروست بووە كە ئیدارەی بەرشلۆنە هەوڵ دەدەن لە وەرزی داهاتوودا مێسی بگەڕێننەوە.

لەو بارەیەوە چاڤی ڕاهێنەر دوپاتیكردەوە كە ئەو ئێستا ناتوانێت هیچ شتێك لەسەر ئەو بابەتە باس بكات لەبەرئەوەی مێسی یاریزانی پاریس سانجێرمانە.

وتیشی: لەداهاتوودا ئەگەری ڕوودانی هەموو شتێك هەیە بەتایبەت پاش ئەوەی سەرۆكی بەرشلۆنە هیوای خواست سەردەمی مێسی لەگەڵ بەرشلۆنە كۆتایی نەهاتبێت.

لەماوەی ڕابردوودا باس لەوە دەكرا كە چاڤی چەند جارێك پەیوەندی بە مێسییەوە كردووە بۆ ئەوەی لە سەرەتای وەرزی داهاتووەوە بیگەڕێنێتەوە بۆ ڕیزەكانی.

بابەتی پێشتر

ڕۆناڵدۆ گەڕایەوە بۆ مانچستەر یونایتد

بابەتی دواتر

زۆنگاوەکان دەمرن<br>وشکەساڵی میراتە جیهانییەکەی عێراق لەناودەبات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share