لیڤاندۆڤیسکی: ڕۆبێرتۆ باجیۆ بە نمونەی باڵای خۆم دەزانم

ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی، ئەستێرەی یانەی بایرن میونشن چاوپێکەوتنێک لەگەڵ ڕۆژنامەی “تی زێد”ی ئەڵمانی ئەنجامدەدات، زۆرینەی وەڵامەکانی پەیوەستن بە خولی ئیتاڵیاوە، بەم هۆیەوە زۆرێک لە هاندەرانی تۆپی پێی ئیتاڵیا پاڵپشتییانکردووە و گرنگی ئەوتۆیان بە وتەکانیداوە.

 

بەبۆچوونی تۆ بایرن لەژێر سەرپەرشتی جولیان ناگیلسمان چۆن دەبێت؟

ئێمە بایرن میونشنین، لەبەرئەوە هەموو وزەی خۆمان لەپێناو چنینەوەی نازناوەکان لەگەڵ ناگیلسمان بەگەڕدەخەین، بەلای منەوە هیچ شتێک نەگۆڕاوە، لەگەڵ فلیک پێویستبوو گۆڵ تۆماربکەم، لەگەڵ ناگیلسمان بەهەمان شێوە بەردەوامدەبم، ڕاهێنەی نوێ زۆر باشە و دەیەوێت یانەکە بگەیەنێتە ئاستێکی باڵا، بەخێرهاتنی دەکەین.

لەبارەی داهاتووت لە بایرن میونشن زۆر باسوخواس هەیە، لەم بارەیەوە چی دەڵێیت؟

لەڕاستیدا من تاوەکو 2023 بۆندم لەگەڵ بایرن واژووکردووە، بەختەوەرم، یانەکە یەکێکە لە سێ بۆ چوار باشترینەکەی جیهان، لە بایرن دەبێت لەوە تێبگەیت کە دەبێت ساڵانە نازناوەکان بچنیتەوە، خواستەکان لێرە زۆر بەرزن، پێویستە باشترین بیت، منیش حەزم بە تۆمارکردنی گۆڵ و بردنەوەیە، هەرکاتێک ئەمە ڕوودەدات وا هەستدەکەم هەموو شتێک بەباشی بەڕێدەکات.

 

بە منداڵی ڕۆبێرتۆ باجیۆم بە نمونەی باڵای خۆم دەزانی، دەمبینی یاری بۆ ئیتاڵیا دەکات، سەرشێتی لێدەرکردن و ئەو گۆڵانەبووم کە تۆماریدەکردن

 

تۆ بەهێزەوە پاڵێوراویت بۆ خەڵاتی پێڵاوی ئاڵتونی، گرنگە بەلاتەوە؟

هیوادارم لە کۆتا ڕوبەڕووبوونەوەکانی بوندس لیگا گۆڵی زۆر تۆماربکەم، یاریکردن لە خولی ئەڵمانیا ئەرکی گۆڵکاران قورستردەکات، بەدەستهێنانی نازناوەکانی گۆڵکاری ئەوروپا بۆ ئێمە ئاسان نییە، چونکە لە خولی ئەڵمانیا چوار گەڕ کەمتر لە خولەکانی دیکە ئەنجامدەدەین.

ئینتەرمیلان نازناوی خولی ئیتاڵیای بەدەستهێنا، چیت هەیە لەو بارەیەوە؟

بەداخم بۆ چێزنی، هاوڕێیەکی خۆشەویستمە لەهەڵبژاردەی پۆڵەندا، بەڵام ئینتەرمیلان شایستەی نازناوەکە بوو، لەم وەرزەدا سەلماندیان کە بەهێزترینی ئیتاڵیان.

لە منداڵیدا کام یاریزانەت بە نمونەی باڵای خۆت دەزانی؟

بە منداڵی ڕۆبێرتۆ باجیۆم بە نمونەی باڵای خۆم دەزانی، دەمبینی یاری بۆ ئیتاڵیا دەکات، سەرشێتی لێدەرکردن و ئەو گۆڵانەبووم کە تۆماریدەکردن، بەهەمان شێوە دێل پیێرۆ.

بابەتی پێشتر

کریستیانۆ پەیوەندی لەگەڵ ژووری جلگۆڕینەکانی یوڤانتۆس بچڕاوە

بابەتی دواتر

مستەفا کازمی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە ئیدانە دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share