ئیبراهیم تاتڵیساس لە ئیسرائیل كۆنسێرتی ڕێکخست

ئیبراهیم تاتڵیساس دوای چەندین ساڵ لە ئەنجامنەدانی كۆنسێرت، ئەمجارە كۆنسێرتێكی لە ئیسرائیل ڕێکخست و بەهەزاران كەسیش لە قودسەوە تیایدا ئامادەبوون.

بەپێی هەواڵی میدیاكانی توركیا، کۆنسێرتەکەی تاتڵیساس لە مەلەوانگەی “Sultan‌s Pool ” لە “قودس – ئۆرشەلیم” ڕێکخرا و هەزاران کەسیش تیایدا ئامادەبوون.

باسی لەوەشكردووە، پێشوازی گەرمی هاوڵاتییانی ئیسرائیل زۆر لە سەرووی چاوەڕوانییەکانیاندا بووە و چاوەڕێی ئەو هەموو جۆش و خرۆشەیان نەكردووە كە کەسانێکی زۆر بەشداریی لە كۆنسێرتەكەدا بكەن.

لە میانی کۆنسێرتەکەدا ئیبراهیم تاتڵیسەس باسی تەندروستیی خۆی كردووە و وتوویەتی، “هەرچەند دەستی چەپم ڕاناوەستێت، بەڵام زمانم دەدوێت، بەهۆی نزاکانی ئێوەوەیە بە پێوە وەستاوم”.

بابەتی پێشتر

یەکەم کاردانەوەی ئامینە کاکەباوە دوای بڕیارەکەی تورکیا

بابەتی دواتر

ناتۆ ئەمڕۆ بە فەرمی بانگهێشتی سوید و فینلەندا دەکات بۆ بوونە ئەندام.. مەرجەکانی تورکیا چی بوون؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share