ئاژانسی نیشتمانیی بۆ فڕینهكانی بۆشایی ئاسمانیی ئهمریكا رایگەیاند، هەسارەیەکی نوێیان لەدەرەوەی کۆمەڵەی خۆر دۆزیوەتەوە کە بەرگەهەوای هەیە و پێکهاتەکانی زۆر لە پێکهاتە پێکهێنەرەکانی زەوییەوە نزیکە.
ئاژانسی نیشتمانیی بۆ فڕینهكانی بۆشایی ئاسمانیی ئهمریكا ناسراو بە (ناسا) لە ڕاپۆرتێکیدا بڵاویکردووەتەوە، هەسارەیەکی نوێیان دۆزیوەتەوە بە ناوی LHS 1140 b و ئەم هەسارەیە یەکەم هەسارەی بەردینییە کە گونجاو بێت بۆ ژیانکردن و زانایان توانیویانە بگەنە ئەو دەرەنجامەی کە ئەم هەسارەیە هاوشێوەی زەوی بەرگەهەوای هەیە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەم هەسارەیە نزیکەی 47 ساڵی ڕووناکی لە زەوییەوە دوورە و هەسارەکە هاوشێوەی زەویی یەکە پێکهێنەرەکانی پێکهاتەی بەردینیین و لە زۆنی زانستیشدا بە هەسارەیەکی گونجاو بۆ ژیان ئەژماردەکرێت.
هەر بەپێی ڕاپۆرتەکەی ناساش، ئەم هەسارەیە بە نزیکەیی شەش هێندە لە زەویی گەورەترە و تیرەکەشی ٪70ـی لە زەوی زیاترە و بە گازی هیلیۆمی یەک، دوو، سێ و چوار دەوڵەمەندە.