جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێـت، ئەمڕۆ پێشوازی لە تیمی كچانی فوتساڵی عێراق كردووە.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، بەڵێنم پێدان بە هەموو شێوەیەك پشتیوانیان دەبین و لەوانیش چاوەڕوانین نازناو و سەركەوتنی زیاتر بەدەستبهێنن.
ئاماژەی بەوەشكرد، “سەركەوتنەكانی وەزرشكارانمان و دەركەوتنیان لەدونیای وەرزشی دەرەوە، بەتایبەت كچە وەرزشكارەكانمان، مایەی خۆشحاڵیمانە و هەنگاوێكی كردەییە بە ئاراستەی بە پیشەییكردنی وەرزش لە هەرێمی كوردستان و عێراقیش“.