توێژینەوەیەک: بەخێوکردنی پشیلە کاریگەریی خراپی لەسەر تەندروستیی دەروونی هەیە

لە ئێستادا خەڵکانێکی زۆر لە سەرانسەری جیهاندا سەرقاڵی بەخێوکردنی ئاژەڵە ماڵییەکانن بەتایبەت پشیلە و پێیان وایە کاریگەریی ئیجابی لەسەر تەندروستیی دەروونیان هەیە، بەڵام توێژینەوەیەکی نوێ پێچەوانەکەی دەسەلمێنێت.

ئاژانسی هەواڵی فۆکس نیوز بڵاویکردووەتەوە، بەپێی ئەو توێژینەوانەی لە شیزۆفرینیا بوڵتن، بڵاوکراونەتەوە، ئەو کەسانەی مامەڵە لەگەڵ پشیلەدەکەن، ئەگەری زیاتری تووشبوونیان بە نەخۆشییە دەرونییەکانی وەک شیزۆفرینیا هەیە لە داهاتوودا.

توێژەرانی ئوسترالیا لە زانکۆی کوینزلاند پێداچوونەوەیان بە 17 توێژینەوەی 11 وڵات لە نێوان ساڵانی 1980 بۆ 2023 کردووە و دەرکەوتووە ئەو کەسانەی لە 25 ساڵی یەکەمی تەمەنیاندا پشیلەیان بەخێوکردووە لە دواتردا بەشێکیان نیشانەکانی نەخۆشی شیزۆفرینیایان تێدا دەرکەوتووە.

شیزۆفرینیا نەخۆشییەکی دەرونییە کاریگەری لەسەر رەفتار و هەڵسوکەوت و هەستەکانی کەسی نەخۆش دەکات.

توێژەران دەڵێن نەخۆشی شیزۆفرینیا نەخۆشییەکی ئاڵۆزە، هۆکارگەلی زۆر کاریگەرییان لەسەری هەیە، بەخێوکردنی پشیلە رەنگە یەکێک لە هۆکارەکانی بێت، بۆیە پێویستمان بەوە هەیە لە چوارچێوەیەکی فراوانتر توێژینەوە ئەنجامبدەین و بگەین بە ئەنجام.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

منداڵێک لە کەرکوک بەهۆی کاریگەریی خۆڵبارینەوە گیانیلەدەستدا

لە گوندێكی دووبز-ی كەركوك، بەهۆی كاریگەرییەكانی خۆڵبارینەوە، مندالێك گیانیلەدەستدا. پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە سەرچاوەیەكی ناوخۆوە گواستیەوە، منداڵێکی…
زیاتر ببینە

ڤیدیۆ.. گریانی منداڵێکی رۆژئاوای کوردستان لە برسێتی و سەرمادا تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەهەژێنێت

“برسیمانە مامە.. برسیمانە و سەرماشمانە.. هەموو رۆژێک بەمشێوەیە دەخەوین لەورۆژەوەی باوکمان کۆچی دواییکردووە بەمجۆرەین”، ئەمانە قسەی کچێنی سوریین…
Total
0
Share